باڵندە/baľinde: ن:[ باڵ] باڵافڕ، باڵدار، باڵندار، پەڕەندە، پەڕنە، پەڕندە، پەڕەوڵ، پەلەوەر، پەلەوور، فڕندە، فڕۆک، مەل، مر: گیاندارێک كە بەباڵ بفڕێت، ئێسک و كركراكەدارە، بەسییەكانی هەناسە دەدات، یەککونی هەیە بۆ میز و پیسایی و زاوزێ، مێیەکەی هێلكەكەرە، خوێنی گەرمە، وە لەشی پۆشراوە بە پەر، وەپەلەكانی پێشەوەی گۆراوە بۆ شێوەی باڵ دەنووكی داخراوە و قووپاوە بۆ ژوورەوە، هەندێكیان ڕووەکخۆرە، هەندێكیان گۆشت خۆرە. گەورە و بچووكیان جیاوازی زۆرە، گەڵێك چەشنیان هەیە.[ ئینگـ: Fowl ،Bird]

باڵندەڤان/baľinde: نتـ:[ باڵ] .[ ئینگـ: aviarist]{ سەلاحەدین، ل، 58}. 

باڵندگە/baľinde: نتـ:[ کباک] .[ ئینگـ: aviary]

ئۆرنیتۆلۆژی/ornîtolojî: ن:[ باڵ][ گر: ornis ،ornithus+ logi] زانستێكه‌ ده‌رباره‌ی باڵنده‌، باڵنده‌ناسی: خوێندنێكه‌ ده‌رباره‌ی شێوه‌ ساغله‌می باڵنده‌.

ئۆرنیتۆزی/ornîtozî: ن:[ پز] خوێندنێكه‌ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشێكانی باڵنده‌.: نه‌خۆشێكانی په‌په‌غا، نه‌خۆشێكانی كۆتر.

جیکەجیکی باڵندە/cîkecîkî lêdan: کتپ: [ ئینگـ : Peep].

دەنوک لێدان/denuk lêdan: کتپ: [ ئینگـ : Peck].

  پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

kingdom phylum class order family genus

speies

شانشینی هۆبە پۆل پلە خێزان  چەشن

 جۆر

Animalia Chordata Mammalia Carnivora

Passer Domesticus

جیهانی زیندەوەر پەتکدارەکان  پەلەوەران چۆلەکەسانان چۆلەکان چۆلەکە

چۆلەکەی ئاسایی

باڵندەبەرگدروو/baľinde bergdirû: نتـ:[ باڵ] قوشقە، قوڵتە، گۆرەویلە : باڵندەیەکە کە گەڵای درەخت بە ڕیشاڵ دەدوورێت بەیەکەوە، هێڵانەیان لێ دروست دەکات، شێوەی هێلانەکە لە گۆڕەوی دەچێت.[ ئینگـ: Tailor Bird, Weaver brid ,Oropendolas]

باڵندە پاسارییەکان/baľinde: نتـ:[ باڵ] باڵندە هەڵنیشتوەکان، وەک چۆڵەکە.[ ئینگـ: passeriformes]

باڵندە پشیلە/baľinde pişîle: نتـ:[ باڵ] پشیلەمەل : باڵندەیەکە شێوەی خوێندنەکەی لە دەنگی میاوانی پشیلە دەچێت.[ ئینگـ: cat brid, cotton brid]

باڵندە پێ پالمێکان/baľinde: نتـ:[ باڵ] وەک قاز و مراوی.[ ئینگـ :  palmipedes]

باڵندە تووتییەکان/baľinde: ن:[ باڵ] وەک تووتی.[ ئینگـ :  psittacula]

باڵندەخۆش ئاوەزەکان/baľinde xoş aezekan: نتـ:[ باڵ] وەک بولبول.[ ئینگـ : warblers]

باڵندە ڕاکردووەکان/baľinde Rakirduwekan: نتـ:[ باڵ] ئەو باڵندانەن کە قاچیان درێژە و باڵیان بێهێزە، وەک وشترمر، کە ناتوانن.  [ ئینگـ: Bird ( cursores, cursorial)]

باڵندەی ئەفسانەیی/baľinde: نتـ:[ باڵ] وەکو قەقنەس، قەقنەز.  [ ئینگـ :  Rukh, Roc, ]

باڵندەی ژێرئاو/baľindey jêraw: نتـ:[ باڵ] .[ ئینگـ : diving brid]

باڵندە کۆترییەکان/baľinde kotirîyekan: نتـ:[ باڵ] ئەو باڵندانەی وەک کۆتر باریکە.[ ئینگـ : columbea, charadiformes]

باڵندە لاق درێژەکان/baľinde: ن:[ باڵ] وەک لەقلەق.[ ئینگـ :  grulformes].

باڵندە مریشکییەکان/baľinde mirîşkîyekan: نتـ:[ باڵ] ئەو باڵندانەی لە مریشک دەکەن وەک پۆڕ.[ ئینگـ : galliformes]

باڵندەی خانەكی/baľindey xanekî: نتـ: باڵندەی كەوی. 

باڵندەی دەنوک گەورە/baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ :  Macrorhynchus]

باڵندەی ڕاو/baľindey řaw: نتـ: باڵندەیەكە كە دەخرێتە شوێنێكی بڵندەوە بۆ ئەوەی بخوێنێت و ڕاوی باڵندەی تری پێ بكرێت وەك كەو.

باڵندەی ڕەشەبا/baľindey řeşeba: نتـ: [ ئینگـ : Petrel].

باڵندەی ڕەوەند/baľindey  řewend: نتـ:[ باڵ] وەکو حاجی لەقلەق.[ ئینگـ : Migratory brid]

باڵندەی زەریایی/baľinde: نتـ:[ باڵ]

باڵندەی شەوەكیەكان/baľindey şewekyekan: نتـ:[باڵندە+ شەوەكیەكان] ئەو باڵندانەی كە بە شەو ئەغیارو ڕاو دەكەن.[ ئینگـ : Nightly birds]

باڵندەی کەپر/baľinde: نتـ:[ باڵ] هێلانەکەی لە شێوەی کەپر  دروست دەکات.[ ئینگـ : Bower Bird]

باڵندە كۆچەرەكان/baľinde kočerekan: نتـ: وەك : پەڕەسێڵكە، لەقلەق، پێ بەقونەی سەربەكڵاو، دەنوك بێلە، رەش بەشە، ڕەوڕەوە، قورینگ، قولەشكێنە، قەل مراوی، ماسی خۆرە، ماسی گرە.

باڵندەی گۆشت خۆرەكان/baľindey goşt xorekan: نتـ: هەندێكیان بەشەو هەندێكیان بەرۆژ ڕاو دەكەن: باز، داڵ، هەڵۆ، كۆلارە، سیساركە كەچەڵە، كوندەبەبوو. باڵندەی درندە، باڵندەی ڕاوکەر.[ ئینگـ : Falconiformes, brid of prey, raptores].  

باڵندەی ماری/baľindey marî: نتـ: باڵندەیەكی ئاوی مل درێژە لە مەسینە، خۆی مت دەكات، دەتوانێت خۆی نووقم لە ئاودا ملی خۆی پێچاوپێچ دەكات. (parter) .

باڵندەی ماڵی/baľinde: نتـ:[ باڵ] 

باڵندەی دانەخۆر وەک مریشک. [ ئینگـ :  fowls , poultry]

مەڵی ماڵی وەک چۆڵەکە.[ ئینگـ : sparrow]

باڵندەی مەلەمانگا/baľindey melemanga: نتـ:[ باڵ] جۆرە ڕیشۆڵەیەکە بەسەر پشتی مانگاوە دەنیشێتەوە، مێش و مەگەزی سەر پشتی دەخوات.[ ئینگـ :  beef eater, cow brid, cow bunting ]

باڵندەی مشک/baľindey mişik: نتـ:[ باڵ] مەلەمشکی : باڵندەیەکە ڕەنگەکەی خۆڵەمێشی یان قاوەیی مەیلەو شینە، زیان بە کشتوكاڵ دەگەیەنێت. [ ئینگـ : Mouse Bird]

باڵندەی مینە/baľindey Myne: نتـ:[ باڵ] باڵندەیەکی جوانە لە کۆمەڵەی ریشۆڵە، توانای لاسایی کردنەوەی دەنگی مرۆڤ وەک قسەکردن، گۆرانی و فیکەکێشانی هەیە. [ ئینگـ :  Myne Bird]

باڵندەی نووسەر/baľindey nûser: نتـ:[ باڵ] جۆرە باڵندەیەکی ئەفریقایی گەورەیە، گیانداری خشۆکی وەک مار دەخوات، بەرزییەکەی چوار پێ دەبێت، تاجە پەڕێکی بسەرەوەیە، لە فڵچەی قەڵەمی نووسین دەچێت.[ ئینگـ :  secrtray Bird]

باڵندەی نێچیر/baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ :  Game birds]

باڵندە نیشتەجێبووە هەمیشەیەكان/baľindey nîştecêe hemîşeyekan: نتـ: بولبول، پۆپنەكی، پۆڕ، چرگ، جوڕە، گەڵوازە، چۆلەكە، داركونكەرە، دالاش، زیقاوە، سروەڤانگ، ریشۆڵە، قاژوو، قەشقەڕە، قەلەباچكە، كاسەڵە، شینكە، كاك هەڵتەكێنە، كۆتر، كوۆكوۆە، هەوێردە، هەڵۆ.[ ئینگـ : Raiser brid].  

باڵندەی وژەوژکەر/baľindey wijewijker: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Humming Bird]

باڵندەی هاورەگەز/baľindey hawregez: نتـ:[ باڵ] 

باڵندەهەڵگرەکان/baľinde: نتـ:[ باڵ] وەکو دارکونکەرە بە دار دا هەڵدەگەڕێت.[ ئینگـ :  scansores]

جووتکردنی باڵندەی نێر و مێ/baľinde: کتپ:[ باڵ][ ئینگـ: Birds copulation]

 هەندێک لە نەخۆشییەکانی باڵندە 

ئەنفلوێنزای باڵندە/enfilwênzay baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Avian Influenza].

ئیفلیجی باڵندە/îflîcî baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Fowl paralysis]

تاعونی باڵندە/taäunî baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Fowl pest]

 دانکەی باڵندە/dankey  baľinde: نتـ:[ نخ][ باڵ][ دانکە+ ی+ باڵندە] [ ئینگـ :  Avian tuberculosis، Avian pox، Fowl pox].

سیلی باڵندە/sîlî baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Avian tuberculosis].

کۆرێزای باڵندە/korêzay baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ :  Fowl coryza]

کولێرای باڵندە/kulêray baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Fowl cholera]

گەنەی باڵندە/geney baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Fowl tick]

گرانەتای باڵندە/giranetay baľinde: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Fowl typhoid]

وەناقی باڵندە/wenaqî baľinde: نتـ:[ باڵ][ ئینگـ : Angina].

.

.

.

.