گێوژ/gêwij: ن:[ ڕوو] بڵچ، بووهیشک، گۆیژ_ گویژ_ گویشک_ گڤيشک : گێوژ دارێکی خۆڕسکی کوێستانییە، بڵندێکەی لەمەترێكەوە بۆ 3 مەتر بەرزدەبێتەوە، قەدی لقەکانی دڕکنه و گوڵی چهرموو دەگرێت. بهرەکەی تۆزێک له نۆک گهورهتره و لە وەرزی پاییز پێدهگات. بە 3 ڕەنگی جیاواز وەک زەرد و سوور و نارنجی گۆشتەکەی پێدەگات و لهنێو بهرهکهشیدا چهند دانه ناوکهی ڕهق ههیه. تامێکی مزری خۆشی هەیە. نزیکەی 200 جۆری دار گێوژی جیاواز هەیە لە جیهاندا. بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە بەتایبەتی كە رێژەیەكی بەرز لەئاوێتە فلاڤانۆیدە:Flavonoids چاڵاكەكان لەخۆدەگرێت كە ماددەی دژەئۆكسانی بەهێزن و رەنگی سوور و زەردی گێوژ پێكدەهێنن.[ ئینگـ: Hawthorn][ لا: Crataegus azarolus]
گێوژە باخی/gêwije baxî: نتـ:[ ڕوو] بلج _ بلچ، پڵچ _ پڵچی.[Bot :Crataegus microphylla][ خێزان: گوڵ سوورەکان: Rosaceae]{ امیر امینی، ل، 65}
گێوژە زەردە/gêwije zerde: نتـ:[ ڕوو] گوێژی زەرد.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 745}.
گێوژە سوورە/gêwije sûre: نتـ:[ ڕوو] گویژی سوور، بلچەسوور : جۆرێ گویژە ڕەنگەکەی سوورە، زۆرتر بە شێوەی دێمی و خۆڕست دەڕوێت.[ لا: Crataegus Monogyna] .
گێوژە کێوی/gêwije kêwî: نتـ:[ ڕوو] پڕچەکۆڵ، دیژەڵە، گویژەکەژی. [Bot :Crataegus monogyna]{ امیر امینی، ل، 74}
گێوژە مازنی/gêwije mazinî: نتـ:[ ڕوو] گویژەمازنیی : ئەزگيل _ ئێزگیل، بلەت _ بلەتی، بووهيشک، تەنگيز، ڕێلی، گڤير، گڤيژ، گڤويشک _ گڤيش _ گڤيشک، گۆشک، گۆيج _ گۆيجە، گۆيژ، گوێژه مازەنی، گۆييژ، گوشک، گوڤيشک، گومش، گووْژ، گوهووشک، گوهيژ، گوهيشک، گويشک، گهووژ، گهيشک، گيچ، گيرچ، گيژۆک، گيژەله.[ لا: mespilus germanica]
دارستانی گێوژ/daristanî gêwij: نتـ:[ ڕوو] لیرسانی گێوژ.
دۆندرمەی گێوژ/dondirmey gêwij: نتـ:[ خوار] بەشە نەرمەکەی ڵیدەکرێتەوە و ئاکادەدەکرێت بۆ دۆندرمە و زۆرخۆشە.
شەربەتی گێوژ/ şerbetî gêwij: نتـ:[ خوار][ شەربەت+ ی+ گێوژ] گوشراوی گێوژ.
:: شهربهتی گهڵا و میوهی گێوژ دهبێته هۆی كرانهوهی دهمارهكانی دڵ.
گوڵەگێوژ/guľegêwij: ن:[ ڕوو] گوڵی ئادار : گوڵەگێوژ بۆ بەهێزکردنی دڵ فشارەکانی دڵ و فراوانکردنی بۆرییەکانی دڵ بەکاردێت.[ ئینگـ: Mayflower].
.
.
.
.