پەیک¹/peyik: نتـ:[ ئاژ][ پەی+ ک] پاچە _ پاچک، پاچە : قاچی مەڕ، گڕاس : لاق و دەستی مەڕ.
.
.
_____________
پەیک²/peyik: ن:
1 – نێردراو: كەسێک بەکارێک نێردرابێت بۆ شوێنێک:
{
قوربانی تۆزی رێگەتم ئەی بادی خۆش مرور
ئەی پەیكی شارەزا بە هەمووشاری شارەزوور
}{نالـی}.
پەیكبەر/peyikber: ئانفا:[ هـ] نامەبەر، شاتر، ڕاسپارەبەر.
{
پەیك بەری ئاشق نیمە شەوان خێز
بۆی نافەی تەتار، نەرووی سارارێز
}{ سەیدەی هەورامی}.
{
وەشڵە هەرپەی تۆن هەی شادمانی
پەیك لەیل ئاماوە تۆمزگانی
}{مەولەوی}.
3 – بەردە ستێكی بچووكە، كە هەمیشە لە گەورەكەی جودا نابێتەوە.
پەیکاوەر/peyikawer: نفا:[ کباک] پۆستەچی، پۆستەهێنەر، چەپەرچی.
.
.
________________
پەیک³/peyik: ن:[ فەل] ئەستێرەیێکە لە هێزی کێشندەدا بە دووای ئەستێرەیەکی لەخۆی گەورەتر وەكوو مانگ بۆ زەوی.
.
.
.
.