بانگ ¹ /bang: ن:[ پەهلەوی : vāng][ زا : ڤەنگ] هاوار، دەنگ، گاز، قاو، بان، ڤێنگ : گریان و شیوەن.
بانگەبانگ/bangebang: ئانتـ: دەنگەدەنگ، هاوارهاوار، بانگی یەک لە دوای یەک.
بانگەشە/bangeşe: نتـ:[ كۆن][ بانگ+ ئەشە ( ئەشیا ((كەرەستە)))]
1 – بانگی فرۆشیاری كە دەچووە نێو لادێیەكی نوێوە بۆ ئەوەی كڕیار ئاگادار بكاتەوە.
2 – جاڕدراو، پڕوپاگەندە، شات و شووت.
بانگەواز/bangewaz: نتـ:[ بانگ+ ئەواز( ئاواز)] جاڕ، قاو، ڕاگەیاندن، بانگكردن بەدەنگی بەرز. یا ئەندازەیەكە كە دەنگی بەرز بیگاتێت.
بانگەواز كردن/bangewaz kirdin: كتپ:[ بانگ+ ئەواز (ئاواز)+ كردن ] جاڕدان _ جاڕكێشان
:: بانگەوازیان كردووە كەس سبەی دوكان نەكاتەوە.
بانگدار/bangdar: ئانفا: جاڕدەر.
بانگ ڕاهێشتن/bang řahêştin: كتن:[ بانگ+ ڕاهێشتن] ڕاگەیاندن بەدەنگی بەرز، بڵاوكردنەوەی هەواڵێک، جاڕدان، جاڕكێشان
:: بانگەوازیان كرد، ئیمڕۆ كەس لە ماڵ دەرنەچێت.
بانگ كردن/bang kirdin: كتپ: پیووری، گازكردن _ گاس كردن، چاڕاندن، هاواركردن، ئاگاداركردنی كەسێک بۆ ئەوەی بێتە پێشەوە یان كارێک بكات.[ ئینگـ : call]
:: بچوورە و هەر بانگت كەن. بچوو داڵگت هەر بانگت كێگ.
بانگ كردنەوە/bang kirdinewe: كتپ: گەڕاندنەوەی كەسێک كە لە شوێنێک نەمابێت یان چووبێت
:: خێرا بانگی كەنەوە با دەو نامەیەش بنووسێتەوە.
بانگ كیشان/bang kêşan: كتن:[ كهـ][ بانگ+ كیشان] بانگ كردن و لە دووگەڕان.
:: كوڕەگەی فڵامەرز گوم بوەو بانگی كیشن.
بانگ لەوەردان/bang lewerdan: كتن:[ كهـ] كۆچ كردن و ڕەوكردن بەبێ گەڕانەوە.
:: لە فەقیری بانگ لەوەردا.
بانگ لواز/bang liwaz: نتـ:[ بانگ+ ل+ واز] بانگواز، جاڕ.
بانگ لێدان/bang lêdan: كتن:[ بانگ+ لێ+دان] هاواركردن بەدەنگی بەرز و ناڕەحەتی و پەژارەی خۆ دەربڕین.
بانگ هەڵدان/bang heľdan: كتن: بانگ لێدان، گریان بەدەنگی بەرز.
بانگ هێژكردن/bang hêjkirdin: كتپ: میوانداری لێ كردن.
بانگهێشتن/bang hêştin: كتن:[ بانگ+ هێشتن]
1 – بانگ كردنی بۆسەرشیرینی و نان خواردن.
2 – میوانی
:: ئەوشۆ ماڵی كاوێسی بانگێشتنیانە.
.
.
________________________
بانگ ² /bang: ن:[ پەهلەوی : vāng][ زا : ڤەنگ، ][ ئاین، ئیسـ] نیانیش و دەنگێكە رۆژی پێنچ جاران لەسەر منارەی مزگەوتەوە بە ئاواز دەخوێندرێت بۆ ئەوی خەڵكی ئاگاداربكاتەوە بۆ نوێژكردن.
{
بانگی شێوان لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیەك ئەجریوێنێ گەش، شیرین
}{ گۆران}.
بانگاوێژ/bangawêj: نفا:[ بانگ+ ئاوێژ( هاوێژ: هاویشتن)] بانگدەر، بانگەواز.
بانگاڤ/bangav: نتـ:[ بانگ+ ئاڤ] نێوان رۆژئاواو و خەوتنان.
بانگە/bange: نتـ:[بانگ+ ئە] بانگگە، جێی بانگ، مێتوولكە، مێتوولە، بانگۆڵە، میتكنە.
بانگ بەگوێ دادان/bang begwê dadan: كتپ: خوێندنی ئەودوعایانەی كەلە ئایینی ئیسلامدا بۆبانگ دیاری كراوە. لەبن سەری منداڵی ساوای تازە لەدایك بوو دەخوێندرێت.
بانگبێژ/bangbêj: نفا:[ بانگ+ بێژ] بانگدەر.
بانگدان/bangdan: كتن:[ بانگ + دان] هەڕاڵە، چڕین : گووتنی بانگ بۆ نوێژكەران.
:: ئەرێ بانگی ئێوارە دریاگە؟.
{
ئەڵڵاوهوئەكبەر مەڵا بانگدانە
تاریك و لێڵی ڕووی ئاسمانە
}{ گۆران}. ئەزۆهەن( كهـ).
بانگدەر/bangder: نفا:[ بانگ+ دەر( دان)] ئەو كەسەی لە مزگەوت بانگ دەدات
:: مەلاحەسەن بانگدەری مزگەفتە.
بانگدەری گاڕان/bangderî gařan: نتـ:[ ئد] كەر، گوێدرێژ.
بانگ و سەڵا/bang û seľa: نتـ:[ كو: بانگ+ و+ ع: سەلا( صلاة)] گریان و ڕۆڕۆ
:: كوڕی جیرانەكەمان جوانەمەرگ بوو، دایكەكەی بە بانگ و سەڵا بۆی دەگریا .
بانگوێژ/bangwêj: نفا:]ٍ بانگ+ وێژ(وێژان)] بانگدەر.
بانگی بێ وادە/bangî bêwade: نتـ:[ بانگ+ ی+ بێ+ ع : واد ( وعد)+ ە] بانگێگ كەلەكاتی خۆیدا نەبێت. بانگی ناوەخت.
بانگی بێ وەخت/bangî bêwexit: نتـ:[ بانگ+ی+ بێ+ وەخت( وقت)] بانگی دەستنیشان نەكراو.
بانگی محەمەدی/bangî Miĥemedî: نتـ: ئەو بانگی ئیسلام بۆخەلكی دیاری كردووە.
.
.
__________________________
بانگ ³ /bang: ن:[ هـ][ پەهلەوی : vāng] ناوبانگ.
{
بانگ رسواییم جە عالەم بەرزەن
زیندەگیم زیاد، مەردەنم فەرزەن
}{ مەولەوی}.
.
.
.
.