ئه‌نجوومه‌ن/encûmen: ن:[ سانسکریت : هه‌نجه‌مه‌ن، پەهلەوی : هه‌نجه‌مه‌ن: hanjaman‌] جڤات، نشینگە : ده‌زگایه‌كی هه‌میشه‌یییه كه‌ له‌ چه‌ند كه‌سێک پێكهاتووه‌، بۆ هه‌ڵسووڕاندنی كاروبار و ناوبەناو كۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ته‌گبیركردن. گه‌ڵێک جۆری هه‌یه‌ :

 تێبینی : زه‌بیحی ده‌فه‌رموێت : به‌لای منه‌وه‌ ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ سێ كه‌رت پێكهاتووه‌[ هه‌نگ+ ئو + مان] یان ڕاستتر ئا‌ڤێستایه‌كه‌ی [ هه‌ئێنـ( ـگـ) بۆ دیمانه‌( تهه‌نگێودێمانه‌)یه] هه‌ردووكیان به‌كه‌ڵكی لێكۆلینه‌وه‌ دێن.
 A – هه‌نگ له‌( هه‌ئێنا) ئا‌ڤێستاییه‌وه‌ هاتووه‌، به‌واتای ده‌سته‌، كۆمه‌ڵ…ئێستاش له‌ بن دیالێكتی موكریانی دا ( ئه‌نگۆ، هه‌نگۆ، هنگ، هوون) دا ده‌بیندرێت. و گمانی فارسی زیندووی كردوووه‌ته‌وه‌ له‌ جیاتی( فوج)عه‌ره‌بی بۆ سه‌ربازی به‌كار ده‌هێندرێت.
 B – هه‌نگ له ‌[ تهه‌نگ] ی ئا‌ڤێستایی به‌واتای( گه‌یشتن، زانایی) داتاشرابێت، كه‌ ئێستا له‌به‌رگی فه‌رهه‌نگ دا ده‌بیندرێت.
 C – ( ئو) ئێستاش ئامرازی خستنه‌سه‌ره‌. له‌ دیالێكتی هه‌ورامی دا هه‌ر ئامرازی خستنه‌سه‌ره‌.
 D – مان: له ‌دیمانه‌ی ئا‌ڤێستادا داتاشراوه‌. واتای ماڵ، خانوو، خانگ ده‌گرێته‌وه‌: سه‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان به‌واتای خانوی كۆمه‌ڵ، خانووی زانین و تێگه‌یشتن ده‌گه‌ێنێت. 

ئه‌نجوومه‌نایه‌تی/encûmenayetî: نچ:[ ئەنجوومەن+ ئایەتی] ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ئه‌جوومه‌نه‌وه ‌هه‌بێت

ئه‌نجوومه‌ن گرتن/ encûmen girtin: كتن: كۆرگرتن، پێربه‌ستن.

ئه‌نجوومه‌نی/encûmenî: نچ:[ ئەنجوومەن+ ی] هەر تشتێک پەیوەندی بە ئەنجوومەنەوە هەبێت. 

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی ئەنجوومەن  

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش/encûmenî asayiş: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ ئاسایش]

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی/encûmenî asayişî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ ئاسایشی نیشتمانی]

ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی/encûmenî bazirganî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ بازرگانی]

ئه‌نجوومه‌نی باژێرڤانی/encûmenî bajêrvanî: نتـ:[ کباک، باد][ ئەنجوومەنی+ باژێرڤانی] ئەنجومەنی شارەوانی.{ فەرهەنگی نەوەکان، ل، } 

ئەنجوومەنی بەرزی ئابووری/encûmenî berzî abûrî: نتـ:[ ئاب][ ئەنجوومەنی+ بەرزیئابووری] .[ ئینگـ : economic high council]

ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی/encûmenî beřêwberayetî: نتـ:[ ئەنجوومەنی+ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی] رێبه‌رایه‌تی، كۆمیته.[ ئینگـ : Board] 

ئەنجوومەنی پارێزگاران/encûmenî parêzgaran: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ پارێزگاران]

ئه‌نجوومه‌نی پیران/encûmenî pîran: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ پیران]

ئه‌نجوومه‌نی پێسپێری/encûmenî pêspêrî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ پێسپێری] ئەنجوومەنی ڕاسپێری. [ ع : مجلس الوصایة]

ئه‌نجوومه‌نی جێبەجێکردن/encûmenî cêbecê kirdin: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ جێبەجێکردن]  ئەنجومەنی  ڕاپەڕاندن.

ئه‌نجوومه‌نی دامەزراندن/encûmenî damezirandin: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ دامەزراندن]

ئه‌نجوومه‌نی دەوڵەتی/encûmenî dewľetî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ دەوڵەتی]

ئەنجوومەنی ڕاسپێری/encûmenî řaspêrî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ ڕاسپێری] ئەنجوومەنی پێسپێری، 

ئه‌نجوومه‌نی سەربازی/encûmenî serbazî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ سەربازی]

ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی/encûmenî şarewanî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ شارەوانی] ئەنجوومەنی باژێرەڤانی.

ئه‌نجوومه‌نی کارگێری/encûmenî kargêrî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ کارگێڕی] ئەنجومەنی بەڕێوەبردن

ئەنجومەنی کۆنفرانس/encûmenî koniftrans: نتـ:[ ئەنجوومەنی+ کۆنفرانس] بۆردی کۆنگرە.

ئه‌نجوومه‌نی گشتیی بەریتانی/encûmenî giştîy Berîtanî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ گشتیی بەریتانی]

ئه‌نجوومه‌نی لۆردان/encûmenî lordan: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ لۆردان]

ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران/encûmenî nwêneranî : نتـ: [ ئەنجوومەنی+ نوێنەران]

ئه‌نجوومه‌نی نوێنەرانی ئەمریکی/encûmenî nwêneranî Emirîkî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ نوێنەرانی ئەمریکی]

ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی پەرەپێدان/encûmenî nêwneteweyî perepêdan: نتـ:[ ئەنجوومەنی+ نێونەتەوەیی+ پەرەپێدان][ ئینگـ : IDA – International Development Association].

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی/encûmenî nîştîmanî: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ نیشتمانی]

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی کوردستان/encûmenî nîştîmanîy kurdistan: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ نیشتمانیی کوردستان]  پەرلەمانی کوردستان. 

ئه‌نجوومه‌نی وەزیران/encûmenî wezîran: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ وەزیران] کابینێت : کابینەی وەزیران.

ئه‌نجوومه‌نی ھاوکاریی کەنداو/encûmenî hawkarîy kendaw: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ ھاوکاریی کەنداو]

ئەنجومەنی یاسادانان/encûmenî yasadanan: نتـ: [ ئەنجوومەنی+ یاسادانان] 

.

.

.

.