هیوا/hîwa: ن: ئاڵهه‌، ئومێد _ هومێد، هێڤی‌.  

هیوابڕاو/hîwabiřaw: ئانفا: ئومێدنەماو، هیوالەدەستداو.  

هیوابڕان/hîwabiřan: کتپ:[ هیوا+ بڕان] ئومێدنەمان، هیوالەدەست دان.  

هیوادار/hîwadar: ئانتـ: بەئومێد _ ئومێدەوار _ هومێده‌وار،، گه‌شبین، هه‌ویادار، هێڤیدار.

هیواداری/hîwadarî: نچ: هومێده‌واری هێڤیداری.  

بەهیوا/behîwa: ئانتـ: بەئومێد _ به‌هومێد.

بەهیوابوون/behîwan: کتن: بەهومێدبوون، ئومێده‌واری.

بههیوا‌کردن/behîwakirdin: کتپ:[ به‌+ ئومێد+ کردن] بەهومێدکردن.   

بێهیوا/bêhîwa: ئانتـ:[ بێ+ هیوا] بەئاوات نەگەییو، بێئومێد، ئومێدبڕاو، بێهێڤی، دڵشکاو،  خۆنان، دڵسارد، دڵشکەست، ڕەشبین، شکست، نائومێد _ ناهومێد، هەویابڕاو، هیوابڕاو : كەسێك كە ئومێدی بڕابێت لە شتێک.[ ئینگـ : Hopeless, pessimisistis ،Despairing].

بێهیوابوون/bêhîwabûn: کتن:[ بێهیوا+ بوون] نائومێدبوون، بەهومێدبوون، ئومێده‌واری، ده‌ست لێشووتن، ڕه‌چاو گرتن، پشت پێ به‌ستن.  

بێهیواکردن/bêhîwakirdin: کتپ:[ بێهیوا+ کردن] نائومێدکردن، بەهومێدکردن، ناهومێدکردن، ده‌ست لێشووتن، ڕه‌چاوگرتن، پشت پێ به‌ستن.  

بێهیوایی/bêhîwayî: نچ: نائومێدی _ ناهومێدی : ئومێدبڕان لە شتێك، دڵشکستی.

.

.

___________________

هیوا/Hîwa: ن:[ ناڤ] ئومێد ، هومێد: ناوه‌ بۆ کوڕان.  

.

.

.

.

.