تەگە/tege: ن:[ گیان][ پهـ : تەكەل، پەش: تكە، فار: تكە. بیر: تەككە] تەكە( كباك)، تگە، تەژە، تەچە، تەجە، حەپە، نێری، سابرێن _ ساورێن: بزنی نێر كە پێشەنگی ڕانە.

{ گیوی: فاڵ بۆ مایین و كەڵ بۆ مانگا بەكاردەهێندرێت}.

بەتەگەبوون/betegebǔn: كتن:[ بە+تەگە+بوون] هێچ بوون.

وەتەگەهاتن/wetegehatin: كتن:[ وە+تەگە+هاتن] هاتنەبەران، هێچ كەتن.

تەگەگرتن/tegegirtin: كتن:[ تەگە+گرتن] جووت بوونی بزن و تەگە، تگەگرتن، تەكەگرتن.

.

.

.

.

.