ژاڵە ¹ /jaľe: ن:[ ڕوو] روول( باد)، رولک( سوورچی): گەڵای درەختی ھەمیشە سەوزە و زۆر ژەھراوییە لە ناوچەی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست تا دەگاتە ووڵاتی چین و ئەمەریکا سەوزدەبێت، ھەروەھا لەکوردستانیش ھەیە و لەھەندێ ناوچە بەشێوەی خۆرسک دەڕوێت. لەزۆربەی باخچەکان و سەرشەقامەکان وەک درەختی جوانی دەڕوێنرێت و زۆرجار پاش بڕین و قەڵەمکردنی وەک پەرژین بەکاردەھێنرێت. تا ئیستا زیاتر لە 400 جۆری ژالە پۆلێنکراوە. ژاڵە گوڵی فەرمی ھێرۆشیمایە چونکە لەدوای وێرانبوونی بەچەکی ئەتۆمی لەساڵی 1945 یەکەم گوڵ بوو سەوزبویەوە و گوڵی گرت.[ ئینگـ: Nerium Oleander].

 تێبینی
 دەکرێت ناوی ژاڵە لە زەھر یان ژەهری ڕووەکەوە هاتبێت نەک ژەهری زیندەوەر {Ibrahim Surchy
 پۆلێنکردنی زانستی 
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان  گیاتاڵەییەکان  خڕنووگە سەگانە  ژاڵەییەکان  ژاڵە

{

هەر ئەڵێی داری ژاڵەیە
بە کراسێکی سوورەوە
لە سووچێکدا ڕاوەستاوە.
ئەمڕۆ ئێرە
سەراپای ئەم «ئەنقەرە»یە
بۆنی چەکمە
بۆنی قەمە
بۆنی ئەتاتورکی لێ دێ!

}{ شێرکۆ بێکەس}

.

.

__________

ژاڵە ² /Jaľe: ن:[ ناڤ] ناوێکی زمانی کوردییە؛ بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێینە.

:: ژاڵە سنەیی بە گۆرانی، هۆنراوەی شاری جەلال مەلەکشا دەچرێت.

.

.

__________

ژاڵە ³ /jaľe: ن: ناوی گوندێکە.

.

.

__________

ژاڵە 4 /jaľe: ن: جێگەی هەنگ.{ وشەنامە، ل، 570}

.

.

.

.