هەنگوین/hengwîn: ن:[ خوار] هەنگون، هینگیڤ : Hîngîv : یەکێکە لە بەرھەمەکانی ھەنگ، ئەویش لە ڕێگای مژینی شیلەی گوڵەکانەوە دروستی دەکات. [ ئینگـ : honey].

هەنگوین خۆرە/hengiwîn xore: نتـ:[ زیند] مێرولەخۆر : جۆرە گیاندارێكی شیردەری بێ ددانە.

                       هەندێ لە جۆرەکانی هەنگوین لە ژێر کاریگەری ڕووەک  

هەنگوینی سپی/hengwînî sipî: نتـ:[ خوار] هەنگوینی ڕوون : هەموو جۆرێک لە هەنگوین بەسوودە بۆ لەش، بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە لە هەنگویندا كۆ دەبنەوە، چەند شتێک هەن كە جیایان دەكاتەوە لە یەكتری وەكو ناوەرۆكی خۆراكی دیاریكراو، تام، ڕەنگ و تەنانەت ئەو شوێنەی كە هەنگەكان تێیدا كۆ دەبنەوە، بۆ جیاكردنەوەی هەنگوینی سپی لە هەنگوینی خاكی یان قاوەیی، پێویستە لە ڕووی تامەكەیەوە جیاوازی بكەن، چونكە هەنگوینی سپی تامی سووكترە. ئێستە خەڵكی زۆر تووشی نەخۆشی شەكرە و گرفتەكانی زۆری شەكر لە خوێن دەبن، ئەمەیش بەهۆی زۆر بەكارهێنانی شەكری ئامادەكراوە، كە بە ژەهری سپیش ناودەبرێت، بۆیە پزیشكان و شارەزایان هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە پێویستە  ڕوو لە بەكارهێنانی هەنگوینی سپی بكەن و لە شەكر دوور بكەونەوە. زیاتر ئەو هەنگانە بەرهەمی دێنن، كە شیلەی گوڵی وێنجە و سێپەڕە زۆر دەخۆن، لە ڕاستیدا ڕەنگیشی سپی نییە، بەڵكوو ڕەنگێكی ئاوی و ڕوونی هەیە و سوودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە : هەنگوینی سپی بڕێكی زیاتر بەكتریای سوودبەخش و دژەئۆكسیدی تێدایە، ئاوێتەی فلاڤۆنۆیدسی فینۆڵ تێدایە كە جۆرێكن لە دژەئۆكسید لەش دەپارێزن لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان. هەنگوینی سپی تەنانەت جۆرەكانی تری هەنگوین زۆر بەسوودە بۆ چارەسەركردنی كۆكە و كەمكردنەوەی ئازاری قورگ. باشتر وایە تێكەڵەیەک لە هەنگوین و ئاوی لیمۆ و چای گەرم دروستبكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەم ئازارە.

هەنگوینی سێبەر/hengwînî sipî: نتـ:[ خوار] هەنگوێنێکی ڕەنگ ڕوونە، کە لە گوڵ و خونچەی مۆرەوە دێت. 

هەنگوینی ئەڤۆگادۆ/hengiwîn: ن: ئەم هەنگوینە لە گوڵی ئەڤۆگادۆوە دروست دەبێت
 
هەنگوینی شلیک/hengiwîn: ن:کە لە گوڵی شلیکەوە دروست ئەبێ، سیفەتەکانی ئەم جۆرە لە جۆرەکانی هەنگوین شیرینە بەڵام تامێکی تیژی هەیە
 
هەنگوینی فایەروید/hengiwîn: ن:هەنگوینێکی ڕەنگ ڕونەو تامێکی خۆشی هەیە
هەنگوینی خاکی/hengwînî xakî: نتـ:[ خوار] هەنگوینی قاوەیی :
 
هەنگوینی تۆپیلۆ/hengiwîn: ن:هەنگوینێکی زۆر شیرین و ڕەنگێکی ئاڵتونی هەیە
 
هەنگوینی گوڵەکێوی/hengiwîn: ن:: ئەم جۆرە هەنگوینە جۆرەکەی دیاری نەکراوە چونکە تێکەڵەیەکە لە چەند گوڵێک
 
هەنگوینی گوڵەپرتەقاڵ/hengiwîn: ن: ئەم جۆرە تامێکی  ترشی هەیەوە بۆنی گوڵی پرتەقاڵی هەیە.
.

.

.

.