بستە ¹ /biste: ن:[ ڕوو] پستە : بەری دارێكی خۆڕسك ودەستنێژە، كەبەری دەگات توێكڵەكەی ڕەق دەبێت وناووكەكەی ووشك دەبێت بۆشیرینـەمەنی وبەستەنی بەكاردەهێندرێت هەروەها وەك چەقاڵە سوێردەكرێت ودەخورێت.[ گر : Pistakion]

بستەی سودانی/bistey sudanî: نتـ:[ ڕوو] جۆرێكی دیكەیە لە بستەی ئاسایی.

بستەی كێڵگە/bistey kêľge: نتـ:[ ڕوو] كێلگەی بستە : بەپشەسازیی كردنی ئەم ڕووەكە، گەلێك پلانتاژ( كێلگە)ی بۆ دروستكراوە بە بڕێكی زۆر بە بەرهەم بهێندرێت. وەك بستـەكێلگەكانی رەفسنجانی لە مازەندەران.

.

.

_____________________

بستە ² /biste: ن:

1 – چەقەنەی دەست.

2 – گوێنەدەر، بێپەروا.

بستەلێدان/bistelêdan: كتن: چەقەنەلێدان، پلتەقاندن، تەقەلەپتەهێمان،چناكەدان.

.

.

___________________

بستە ³ /biste: ن:

1 – بستەی ئاش، بستی ئاش، بلووسک، بڵسک، بڵۆسک. ئاسنی نێوان گەروی دوو بەرداش.

2 – ئاسنی سەر تەنوور یان ئاگردان دا ڕادەهێڵدرێت. ئاوورگ.

.

.

.

.