چرپ/çirp: ن:[دەنگ]

1- دەنگی شكانی چشتی ناسک.

2 – دەنگی ورتەی قسەكردن.

چرپان/çirpan: كتن: سەرلێشێوان، سرتەكردن، چپان.

چرپان چرپان/çirpan çirpan: نتـ: تێک ئاوێژتن، سەرلێشێواوی، سرتەسرت، ئاڵۆزیی.

چرپاندن/çirpandin: كتپ:

1 – تێکاوێژتن، چرپان چرپان، چپاندن، چرپانن : بەتوندی ڕۆیشتن.

2 – بڵاوەلێكردن.

3 – دادان، پەلكردن (بۆ دار و پێنووس).

4 – چرپەكردن بە گووێی یەكێكدا.

چرپانن/çirpanin: كتپ: چرپاندن، دزین، فڕاندن.

چرپە/çirpe: ن:[دەنگ] چپە( هـ)، چڤە، خشە : هەست وخوستی هەڵاتن، هەستی پێ، ئاخۆتن بەسرتە.

:: چرپەی هات پیم زانی.

چرپەچرپ/çirpeçirp: ئانتـ:[دەنگ][ كۆ، بابا] خشەخش _ خشپەخشپ، چپەچپ. سرتەسرت، هەست وخوست( هـ)، چڤەچڤ : چریەی یەک لە دووای یەكتری.

چرپه‌ی باران/çirpey baran: نتـ:[ چرپە+ ی+ باران]

چرپوچاپ/çirp û çap: نتـ:[ ئەردە] چاپ وگووپ، شات و شووت، خۆهەڵكێشان، بەخۆداهەڵگوتن.

چرپ و ‌هووڕ/çirp û hûř: نتـ: چرپ و هۆڕ : چرپەچرپی زۆر.

.

.

_________________

چرپ/çirp: ئان:[ ئەردە] فێل، دزی.

چرپاندن/çirpandin: كتپ:[ ئەردە] دزین، فێلكردن.

چرپە/çirpe: ن:[ سەز] گەڵا و چرپی لەسەردان لە شەڕ دا بۆ دوژمن فریودان.{ هەژار. ل. 202}.

چرپ وچاپ/çirp û çap: نتـ:[ ئەردە] دزی، تاڵان و بڕۆ.

چرپوچاڵ/çirp û çaľ: نتـ: دزی، تاڵان.

.

.

.

.