داگیرسان/dagîrsan: کتن:[ دا+ گیرسان

1 – ئاگرگرتن، ئەنەگیایی( هـ)، کڵپەکردن، گڵپەکردن، گڕدان، گڕسەندن.[ ئینگـ : to hindle]{ کەمالنامە، ل، 1622}. 

2 – هەڵبوون.

3 – داهێنران و نۆبەتی لێهاتن.

4 – هەڵاییسان _ ئاییسان.

داگیرسانی لەش/dagîrsanî leş: کتن:[ داگیرسان+ ی+ لەش] گەرم بوون و ئایسانی لەش لەبەر ناسازی یا ڕق و قین.

:: لەشم داگیرساوە.

داگیرسانی چاو/dagîrsanî çaw: کتن:[ داگیرسان+ ی+ چاو] دەست بەئێشکردن.

داگیرساندن/dagîrsandin: کتپ: دەستپێکردن، سووتاندن.

داگیرساندنی ئاوور/dagîrsandinî awur: کتپ: هەڵکردن، پێکردنی ئاوور و چرا و ئیتر. ڕەوشەنکردن، گەشکردنەوە.

داگیرساندنی شەڕ و كێشە/dagîrsanî şeř û kêşe: کتپ: هەڵاییساندن، هەڵ گیرساندن.  

داگیرساندنەوە/dagîrsandinewe: کتپ:  

داگیرسانن/dagîrsanin: کتپ:[ ئەردە] داگیرساندن.  

داگیرساو/dagîrsaw: ئانفا: ئاییساو، بلێسەدار، پەلۆخ، پرشنگدار، دەستپێکراو، کڵپەکردوو، گرتێچوو، گڕگرتوو، هەڵبوو _ هەڵکراو. [ ئینگـ : clowing ]

داگیرسیان/dagîrsiyan: کتپ: داگیرسان، ڕەوشەن بوون، هەڵگیرسیان، گەشبوونەوە، سووربوونەوە، داگریان. 

.

.

.

.