دیان¹/diyan: ن:[ كباش] ددان، دران، دگان.

:: ئاسیاو کار خۆی ده‌کات، چه‌قچه‌قه‌ دیان خۆی ده‌شکێنێت.{ پپ}{ زانستگا

دیانە/diyane: ن:

1 – ددانە.

2 – بنتل : بەردێكی بچووك دەخرێتە بن بەردێكی زڵ تا نگلێ.

دیانەدیانە/diyanediyane: ئانتـ:[ بابا][ دیانە+ دیانە] ددانەددانە.

دیانەڕۆكە/diyaneřoke: نتـ:[ هـ] چەق و چۆقی ددانان لەكاتی سەرما، تا، لەرزوترسدا.

دیانەڕێكێ/diyaneřêkê: نتـ: ددانەچیڕە.

دیان بەردەم/diyan berdem: نتـ: ددانەكانی پێشەوەی زار.

دیان پاكەو كەر/diyan pakewker: نفا: پووشی ددان ئاژنینەوە.

دیان چەرمگ بوون/diyan čermg bûn: كتن:[ كباش]

1 – ددان سپی بوونەوە.

2 – [ خ] ڕووداماڵران، شەرم لێ هەڵگیران.

دیاناۆكلە/diyanaokile: نتـ:[ خوار][ ئەردە] دانەڕۆكە، دانوو _ دانوولە: چێشتێكە بە بۆنەی دەركەوتنی ددانی منداڵان لێدەنرێت.

دیانشاش/diyanšaš: ئانتـ:[ دیان+ شاش] ددان شاش.

دیانقاۆڵ/diyan qawľ: نتـ:[ ئەردە] ددان كلۆر، ددان پووك.

دیان كاكیلە/diyan kakîle: نتـ:[ ئەردە] كاكیلە.

دیان كەنن/diyan kenin: كتپ:[ ئەردە]

1 – ددانكێشان، ددانكەندن.

2 – [ خ] ناهومێدبوون، ناهمێ بوون.

دیان كلێلەبوون/diyan kiľěľebûn: كتن: دەم چوونەكلیكلە، دەم قووچاندن.

دیانەكڵێڵ/diyanekiľěľ: نتـ: ددانەی كلیلی.

دیانگیر/diyangîr: نفا: ددانگر.

دیان لێ تیژكردن/diyan lê tîj kirdin: كتپ: چاوتێبڕین، برێتی لە تەماح كردن.

.

بێدیان/bêdiyan: ئانتـ:[ بێ+ دیان] بێ ددان، کەلووش.

.

_________________________

دیان²/diyan: ن:[ ئاین] فەلە، فڵە، خاچ پەرست.

دیانی/diyanî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە(دیان)ـەوە هەبێت.

دییان/dîyan: ن:[ ئاین] گاوور. { خاڵ. ل، 167}.

.

.

.

.