ئاوگەلە/awgele: نتـ:[ ئاو+ گەلە] ئاوەکی، [ ع : مغترب]
ئاوگەلەبوون/awgelebûn: نتـ:[ ئاوگەلە+ بوون] ئاڤیبوون، هاڤیبوون ( كباك) : ئاوگەلەبوونی مرۆڤ لە جڤاكی خۆی.
{ تێبـ : لەزمانی كوردییدا گۆڕانکاری لە نێوان دوو دەنگی ( ئە )و ( هـ) دەکەوێتە نێوان کرمانجی باکوور و کرمانجی ناوەند.
:: هاسان _ ئاسان
:: هەوراز _ ئەڤراز
:: ئەرێ _ هەرێ
:: ئێسك _ هێسك و …. هتد.
:: هاڤیبوون _ ئاویبوون. بنەڕەتی ئەم وشەیە ئەوەیە: هەندێك جار پەز لەگەلە دادەبڕێت و بەبێ چاو لێبوونی شوان دەچێتە سەر كانی و چەم. دادەبڕێت و بەجێ دەمێنێت و گۆنگەرێكی بەسەر دێ.
پێشینان گوتوویانە
:: بزنی ئاوەكی یان گورگ دەیخوات یان دز دەیبات.
:: بزنی ئاوگەلە یان گورگ دەیخوات یان دز دەیبات.
.
.
.
.
.