حیل/ĥîl: ن:[ دەنگ] دەنگی ئەسپ.
حیلان/ĥîlan: كتن:[ دەنگ] كۆڕان.
حیلاندن/ĥîlandin: كتپ: كۆڕاندن، هیرین، شهین، شەهێن.
{ تێبـ: تەنها ئەسپی نێر دەتوانێت بحیلێنێت}.
حیلە/ĥîle: ن:[ دەنگ] حینە : دەنگی ووڵاخی بەرزەیە بەجوانووەوە.
حیلەحیل/ĥîleĥîl: ئانتـ:[ دەنگ] حڕحڕ، هێڕەهێر : دەنگی ئەسپ.
حیلەحیل كردن/ĥîleĥîlekirdin: كتن: حڕحڕكردن، حینەكردن، دانەحیلە. { شوان. ل. 477}.
حیلەی ئهسپی/ĥîley esip: نتـ:[ دەنگ][ حیل+ ئەی+ ئەسپ]
.
.
____________________________
حیلك/ĥîliK: ن:[ دەنگ][ حیل+ ك] هیلك : دەنگی پێکەنیی نەرمی یەك لە شوێن یەك.
حیلكەحیلك/ĥîlikeĥîlik: ئانتـ:[ دەنگ] هیلکەهیلك : دەنگی پێکەنیی نەرمی یەك لە شوێن یەك.
:: لەوپەڕی جادەکەوە گوێم لە حیلکە حیلکی تۆیە.
حیلكەحیلك سازبوون/ĥîlikeĥîlik sazbûn: کتن:[ دەنگ] حیلکەحیلك درست بوون.
:: تاقیم کردۆتەوە، لە هەر شوێنێك کە دەستە کچێکی تێدابێت، هەر نابێت و نابینی قاقا و حیلکە حیلك ساز نەبێت.{ کۆمار باخەبان}
.
.
.
.
.