ئه‌نزیم/enzîm: ن:[ کیمیـ][ زیند] ئێنزیم، هەوێن: ئاوێته‌یه‌کی پێکهاتووی ئۆرگانێكییه‌، که‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر هه‌ندێک پرۆسه‌ی کیمیایی، یارمه‌تی خێراكردنی گۆرینی كیمیاگه‌ری ده‌دات له‌ناو له‌شدا: وه‌كوو ئه‌نزیمی پیپسین كه‌ لەگه‌ده‌دا هه‌یه‌.[ ئینگـ: Enzyme][ ناوی زانستی: zym].

ئه‌نزیمی/enzîmî: نچ:[ کیمیـ][ زیند] ئێنزیمی، هەوێنی.[ ناوی زانستی: zymo].{ فەرهەنگی هەڵۆی پزیشکی، ل، 181}. 

  هەندێ لە جۆرەکانی ئەنزیم

ئەنزیمی جگەر /enzîmî ciger – AST: نتـ:[  ئەنزیم+ یجگەر] ناوی ئەنزیمێکە، جۆری پرۆتینە بوار دەبەخشێتە زۆربەی پرۆسێسەکانی لەش، بەشێوەی سەرەکی لەناو جگەر هەیە. هەروەها لە زۆربەی شانەکانی ناولەش هەن. بە کوردەواری خۆمان پێی دەڵێن چەوری جگەر.[ ئینگـ: AST – Aspartate Aminotransferas]. 

ئه‌نزیمی شیكه‌ره‌وه‌/enzîmî şîkerewe: نتـ:[ كیمیـ] ئه‌م ئه‌نزیمه‌ له ‌ناو تف و فرمێسكی مرۆ‌ڤدا هه‌یه‌، بۆ شیكردنه‌وه‌ی به‌كتریا باشه‌.[ ئینگـ: Lysozym].

ئه‌نزیمی کەرتکەر/enzîmî kertker: نتـ:[ كیمیـ][ زیند] [ ئینگـ: restriction enzyme]

                                                                          

تیلۆمێراسە/tîlomêrase: ن:[ کیمیـ] ئەنزیمێکە، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەخانەی زایندەی تیلۆمێر، کە ئەم خانەزایندەیە پێویستی ئەوەی هەیە کە بتوانێت چەند جارێک توانای دابەشکردنیان هەیە، لەخانە شیرپەنجەکانادا تیلۆمێراسە چالاک دەبێت لەتەک( بازدان : mutation).[ ئینگـ: telomerase].

زایمێس/zayimês: ن:[ کیمیـ] ئەنزیمێکە لە ترشێنەدا هەیە، بۆگۆڕینی شەکر بۆ ئەلکهول و دوانەئۆکسیدی کاربۆن بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: Xymase]

.

.

.

.