جگەر/ciger: ن:[ توێ][ ڕۆژ، بابا] جەرگ، كەزەب : جگەر دەكەوێتە بەشی سەرەوەی ڕاستی سكەوە لە ژێر ناوپەنچك و سی ڕاست دا. بە پێی قەبارەی گەورە و كێشی زۆری كە نزیكەی كیلۆ و نیوێك تا دووكیلۆ دەبێت، پانتاییەكی فراوانی لە بەشی ڕاستەوە بەرەو چەپی سك تا نزیك گەدە داگیركردووە. لەپاڵ چەندەھا ئەركی گرنگدا پاكردنەوەی خوێن و جەستە بەگشتی لە ژەھراوی بوون بەدەرمان، ئەلكحول ، مادە كیمییاییەكان.

جگەری/cigerî: نچ:[ توێ] جگه‌ری، سه‌ر به جگه‌ر. [ ئینگـ : Hepatic].

ڤایرۆسی جگەر/vayirosî ciger: نتـ:[ نخ] ژەھراوی بوون بەھۆی ژینگەوە، حەب و دەرمان، خۆراك و شێوازی ژیانی ڕۆژانە، کێش زۆری…ھتد.[ ئینگـ : hepatitis : a ,b ,c ,d]

هەوکردنی جگەر/hewkirdinî ciger: ن:[ توێ]
1 – جۆری A و D كە بە رێگەی خۆراك دەگوازرێنەوە و نابنە حاڵەتی درێژخایەن و زۆربەی هەرە زۆریان خۆبەخۆ چاك دەبنەوە،

2 – جۆری E كە بە رێگەی خوێن و بەرهەمەكانی خوێن دەگوازرێتەوە و بە دەگمەن بە تەنیا تووشی كەسێك دەبێت و ئاسایی لەگەڵ جۆری B پێكەوە تووشی خەڵكی دەبن.

3 – ئەوەی جێگەی مەترسییە جۆرەكانی B و C ن كە دەبنە نەخۆشیی درێژخایەن و ئەگەر كۆنترۆڵنەكرێن و رێوشوێن لەدژیان نەگیرێتەبەر ئەوە هەم پەكخەر و كوشندەن، هەم لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوێزرێنەوە.

.

کرمی جگەر/kirimî ciger: نتـ:[ زیند][ کرم+ ی+ جگەر] بەزۆری تووشی مەڕ و ماڵات دەبێت.[ ئینگـ : Liver fluke].

.

.

_____________________

جگەر/ciger: ن:[ وێژە]

جگەرچی/cigerčî: نچ: جەرگ و دڵ فرۆش، جگەربرژێن.

جگەرخوێن/cigerxwěn: ئانتـ:[مجـ][ جگەر+ خوێن]

1 – دڵپەڕێشان، خەمین.

2 – نازناوی هۆنەر و لێكۆلەوەری كورد كە خەلكی كوردستانی ڕۆژئاوایە.

جگەرسۆز/cigersoz: ئانتـ:[ مجـ] دڵۆڤان، غەمخۆر، دڵسۆز: كەسێك كەبەتەنگ كەسێكی ترەوە بێت.

جگەرسۆزی/cigersozî: نچ:[ مجـ] دڵسۆزی، جەرگسۆزی، میهرەبانی.

جگەرسووتان/cigersǔtan: كتن:[مجـ] بریتییە لە مردنی فرە زەند.

جگەرسووتاندن/cigersǔtandin: كتپ:[مجـ] مراندن یا كوژتنی منداڵی جیگەرگۆشە.

جگەرسووتاو/cigersǔtaw: ئانتـ:[ مجـ] منداڵ مردوو.

جگەرگۆشە/cigergoše: نتـ:[ مجـ] بریتییە لە فرەزەند.

.

.

.

.