پەم/pem: ن:[ ڕوو][ رۆژک، سنـ] پەموو، پەمۆ، لۆكە.

پەمە/peme: ن:[ ڕوو][ هـ] پەم، پەنبە، پەمۆ.

پەمەتۆمە/pemetome: نتـ:[ پەمە+ تۆمە] پەمۆدانە.

پەمەدان/pemedan: نتـ:[ پەمە+ دان] پەمەتۆمە، پەمووانە.

پەمەیی کردن/pemeyî kirdin: کتن: بۆیەکردن بەڕەنگی چێرەیی.

پەمبە/pembe: ن:[ ڕەنگ] ئاڵی سووک.

پەمبەیی/pembeyî: نچ:

1 – [ ڕەنگ] پەنبەیی، ئاڵی سووک، چێرەیی، سوورەتی، ڕەنگی سووری ئاڵ: ئەوەی پەیوەندی بەڕەنگی پەمبەوە هەبێت.

2 – لۆکەیی، پەمۆیی.

پەمبۆ/pembo: ن:[ پەم+ بۆ] پەم.

پەمبۆدانە/pembodane: نتـ:[ پەمبۆ+ دانە] پەموودانە.

پەمبوو/pembû: ن: پەمۆ، لۆكە.

پەمبووژەن/pembûjen: نتـ:[ پەمبوو+ ژەن( ژەنین)] هەلاج، پەمووكوت.

پەمبووژەنین/pembûjenîn: كتپ:[ پەمبوو+ ژەنین] هەلاجی كردن.

پەمبی/pembî: ن: پەمۆ، لۆكە.

پەمبی دانک/pembî danik: نتـ:[ پەمبی+دانك] پەمبۆدانە.

پەمپ/pemp: ن:[ ل] پەم.

پەمگ/pemg: ن:[ ڕوو][ كهـ][ پەم+ گ] پەموو، لۆكە، پەمۆ.

پەمگین/pemgîn: ئان:[ كهـ][ پەم+ گین] لۆكەیی.

پەممە/pemime: ن:[ ڕوو][ ل] پەمبوو، پەمۆ، لۆكە.

پەممەتوخم/pemimetuxim: نتـ:[ ڕوو][ ل] لۆكەدانە.

پەمۆ/pemo: ن: لۆكە.

پەموو/pemû: ن:[ ڕوو][ تور : پامووق] لۆکە، پەمۆ ، وڕە : گیایەکە لە بەهاردا بەتۆو دەچێندرێت، نیو بەژن بڵنددەبێت، گەڵاکانی کەمێک پانن و گوڵێکی شین دەگرێت، پاشان گوڵەکە دەبێتە قۆزاخە، سەرەتای پاییز دەم دەکاتەوە، ناوەکەی پڕە لە لۆکە، ئەوجا لۆکەچن دەچنن و کۆی دەکەنەوە.

پەمووانە/pemûane: ئانتـ:[ پەموو+ ئانە] پەمۆدانە، تۆوی لۆکە.

پەموودانە/pemûdane: نتـ:[ پەموو+ دانە] دەنم وتۆوی پەموو.

پەمووکوت/pemûkut: ئانفا:[ پەموو+ کوت(کوتان)] هەلاج، پەرتەر، کیرنج، کەوان ژەن.

.

.

.

.