لۆکە/loke: ن:[ ڕوو][ پەهلەوی : pembuk : پەمبوک] پەمە، پەمبوو:pembû( کباک)، پەمگ:pemig( فەیلی)، پەموو، پەنبە، حەبی، ورە: دووجۆری لەم دەوەنە یا بیشە هەیە لە جیهاندا، یەکساڵە کی و فرەساڵییەکان، لە ناوچە گەرمەکانی گۆی زەوی دەڕوێندرێت، بڵندی قەدی لەنێوان 20 بۆ 80 سم بەرزدەبێتەوە و پەلی ناسک وباریک وگەڵای پان وگوڵەکەی کە رەنگییان سپی، زەرد یان سووری هەیە، بە پێی جۆرەکەی. ڕووەکێکی برسی هەتاوە و پێویستی بە200 ڕۆژی گەرمە یان زوقم لێی نەدات و پێش ئەوەی قۆزاخەکەی پێ بگات. ڕووەکی وەهایە بەرگەی کەمتر لە 500 مم لە کڕێوە و بەفردەکات لە ساڵێکدا بۆ ئەوەی بەرهەمێکی جوان پێبگەیەنێت. ئاودانێکی باش گەرەکە لە سەر زەوییەکی بە پیتلەو 290 جۆری لۆکە لە جیهاندا، کە بڵندییان لە 300 سم بەرزدەبێتەوە، تەنها لۆکەی هیندی نەبێت Arboreum Gossypium، ڕووەکێکی یەکساڵییە و ساڵ لە دوای ساڵ تۆوبکرێتەوە. لەو 290 جۆرە، سێ جۆری لە پۆپەی چۆنێتی یە. لە درێژی و سفتی ریشاڵەکەی. دوای ئەوەی قۆزاخەکەی گەیشت، دەمی دەکاتەوە و دانە گەلێک کە دەوریان بە تاڵی چەرموو گیراوە لە نێویەوە سەر دەردێنن و هەر ئەم تاڵە چەرمووانەن کە پێیان ئەڵێن پەموو. دیارە لە ھێندێک شوێندا لەوەش بەرزتر دەبێت. بەڵام لە کوردستان دوو جۆری کێویی و خۆڕسکی لە ناوچەکانی جوانڕۆ لە کێوەکانی دودان و رەمەرۆ و لەشکرگا و جۆرێکی لە کێوی شاھۆ و لە پاوە و لە خوارووی ھەورامانی تەخت دەڕوێن. بەڵام لە ووڵاتانی وەک تورکەمەنستان و ئەرمەنستاندا جۆری ڕەنگی پەمووی شین و سوور و نارنجی بەرھەم دێنن کە لە چنین و رەست و ھەروەھا لە دەرمانخانەکاندا زۆر بەکار دەبرێن.[ لا: Gossypium][ ئینگـ: cotton ، byssus].

 ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردنی
 پلەی گەرمی   لەبارترین پلەی گەرمی بۆ چەکەرەکردنی تۆوی پەمۆ 35 س گونجاوترین پلەی گەرمیش بۆ گەشەکردنی 25س ئەگەر پلەی گەرمی لە 15س کەمتر بوو چەرەکەکان لاوازدەبن نزم بوونەوەی پلەی گەرمی لەکاتی چەکەرەکردن و گەشەکردنی ڕووەکە ساواکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی لەسەر خۆ گەشەبکەن بوونی شێی زۆر پەمۆ تووشی نەخۆشی گەنینی ڕەگ دەکات نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەکاتی گوڵگرتندا دەبێتە هۆی دروستبوونی لقە سەوزەکان بەڵام پلەی گەرمی بەرز هانی گەشەکردنی لقە بەریەکان دەدات . پەمۆ پێویستی بە وەرزێک هەیە زوقمی تیا نەبێت وەماوەکەی کەمتر نەبێت لە 180 بۆ 200 ڕۆژ بەجۆرێک کەش و هەوا گەرم و خۆرەتاوی بێت لەزۆربەی کاتەکانی گەشەکردنیدا ئەوکاتە ڕووەکەکە گەشەی سەوز و بەری تەواو و بەرهەمی باشمان دەداتێ . 
 ڕووناکی   لەکاتی بوونی تیشکی خۆر بەبڕێکی زۆر گەشەی پەمۆ زۆر دەبێت بەڵام کەمی ڕووناکی دەبێتە هۆی کەمبوونی ژمارەی قۆزاخەکانی بەمەش بەرهەم کەم دەبێت .
 شێ   پەمۆ لەو ڕووەکانەیە بەرگەی وشکی دەگرێت و ڕەگەکانی زۆر قووڵ ئەبێتەوە و شێوەی مێخیە و لەژێر خاکەوە ئاو هەڵئەمژێ بەڵام گەر تێنووی بێت گەشەی کەم دەبێت لەگەنمە شامی و بستەی کێڵگە و گەنم و سێپەڕە زیاتر بەرگەی سوێری دەگرێت بەڵام زیاد بوونی خوێ هەڵمژینی ئاو کەم دەکاتەوە لەبەر ئەوە بوونی لە خولی کشتوکاڵیدا گرنگە بەتایبەتی لە زەویە قوورسەکاندا لەدوای چاندنی برنج کەڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە هەڵوەشاندنەوەی خاک و هەڵمژینی ئاو لەچینەکانی ژێرەوە .
 خاکی گونجاو   پەمۆ لە زەویەکی بەپیتی مامناوەندیدا باش گەشە دەکات ۆەخاکەکەی زەردێکی قوورس بۆ زەردێکی سووک بێت بڕێکی مامناوەندی مادەی ئۆرگانی فۆسفۆر و پۆتاسیۆم تیابێت ئەو زەویانەی قوورس و زۆر بەپیتن بۆی ناگونجێ چونکە ماوەی گەشەی سەوزی زیاد ئەبێ و درەنگ پێدەگات و تووشی مێرووەکان دەبێت و بەرهەمی کەم دەبێت هەبوونی ئاوو توخمە خۆراکیەکان لەخاکدا بەهاوسەنگی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەڕێگرتنی کەوتنە خوارەوەی قۆزاخەکان .
  دەردە کشتوکاڵیەکانی پەمۆ یان لۆکە تووشی ژمارەیەکی زۆر لە دەردی کشتوکاڵی دەبێت، ئەگەر هاتوو قەڵاچۆ نەکرێت بەدڵنیایییەوە ئاستی بەرهەمەکەی دادەبەزێت.
  مێرووەکان : 
 کرمی دڕکاوی قۆزاخەی پەمۆ : ئەم کرمە تووشی لوتکەی گەشە چرۆی گوڵەکان و قۆزاخەکان دەبێت هەڵی دەکۆلێت و لەسەری دەلەوەڕێت و زیانی پێدەگەیەنێت و بەرهەمی کەم دەکات بە یەکێک لەم قڕکەرانە قەڵاچۆ دەکرێت : { ئازۆدین ، ئەندرین ، سووپەر ئەسید ، کۆزاسیۆن }
  کرمی بەری تەماتە : کرمۆکەکان ناوی قۆزاخەکان دەخۆن و زیانی پێدەگەیەنن بەرهەمی کەم دەکات و پەمۆیەکەش خراپ دەبێت بەیەکێک لەم قڕکەرانە قەڵاچۆ دەکرێت : { ئەندرین ، دیپ ، تریکس سێڤن }
  کرمی مێخەکی قۆزاخەی پەمۆ : کرمۆکەکان قۆزاخەکان کون دەکەن و دەچنە ناویەوە و تۆوەکان دەخۆن ڕیشاڵەکان خراپ دەکەن و قۆزاخەکان بۆگەن دەکەن بەهەمان ئەو قڕکەرانە قەڵاچۆ دەکرێن کە بۆ کرمی قۆزاخەی پەمۆ بەکارهێنرا .
  مێرووە مژۆکە بچووکەکان وەک شۆکە و مێشی سپی و سرپس بەم قڕکەرانە قەڵاچۆ دەکرێن: { مالاسیۆن و نۆکۆز }
  جاڵجاڵۆکەی سوور پندی سوور : ئاوگی گەڵاکان هەڵدەمژێت و زەرد دەبن لەسەر گەڵاکان تاڵی ئاوریشمی دەچنێت و تۆزی لەسەر دەنیشێت کرداری هەناسەدان و ڕۆشنە پێکهاتن پەکی دەکەوێت بە یەکێک لەم قڕکەرانە قەڵاچۆ دەکرێت : { کلسین ، نیۆرۆن ، تیدیۆن }

 

  نەخۆشیەکان:
  نەخۆشی چەکەرە مردن : ئەم نەخۆشییە تووشی چەکەرەکان دەبێت سیس و لاردەبنەوە و بەلادا دەکەون و دەمرن بۆ پاراستنی لەم نەخۆشیە تۆوەکان بەرەرمانی کیمیایی پاکژدەکرێنەوە و خولی کشتوکاڵی پەیڕە و دەکرێت. 
  نەخۆشی سیس بوونی فیوزاریۆم :
  نەخۆشی سیس بوونی فرتسیلیۆم :

.

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
Kingdom  Division  Class  Order  Family  Genus Species
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 plantae magnoliophyta magnoliopsida malvales malvaceae

gossypium Spp

Gossypium herbaceum
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان  پەنیرۆکەکان پەلکە

ملیچکەییەکان 

لۆکەیی لۆکەی ئاسایی 
 گوڵنژێرێک لە جۆرەکانی لۆکە یان پەموو

لۆکەی ئاسایی/lokey asayî: ن:[ ڕوو] جۆرێکی دیکەی پەموو هی وڵاتی میسرە کە گوڵەکەی زەردە، لە ووڵاتی پاکستان، هیندستان و چین دەچێندرێت. دڕێژی داوی ریشاڵەکەی لە ژێر 25 مم ـەوەیە.[ لا : Gossypium herbaceum]

لۆکەی ئەمریکی/lokey emirîkî: ن:[ ڕوو]  باشترین پەموو هی وڵاتی ئامریکا یە کە گیایەکەی گوڵی چەرموو و تاڵەکانی جوان و درێژن و درێژیان ئەگاتە 8 سم. یان تۆوی جۆرە لۆکەیە، لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان دەچێندرێت وەک ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەرازیل، پاکستان، تورکیا سوڤێتی کۆن. داوی ڕیشاڵەکەی نیو درێژە؛ واتا لە نێوان 25 – 28 مم. لە پلەی یەکەم دایە لەبەرهەم هێناندا.[ لا : Gossypium hirsutum ]

لۆکەی باربادۆس/lokey barbados: ن:[ ڕوو] بەوە دەناسرێت کە تاڵەکانی درێژ و نەرم و جیڕە تەرزە بازرگانیەکان کە بە فراوانی دەچێنرێت. درەوی ئەم جۆرە لۆکەیە سێ لەسەر چواری بەرهەمی جیهان دەگرێتەوە، بەشێوەیەکی سەرەکی لەم ووڵاتانەی وەک میسر، سودان، هیندستان، پێروو و ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەچێندرێت. ریشاڵێکی درێژی هەیە لە نێوان 29 – 34 مم. داوەکەی ئامادە دەکرێت بە باشترین شێوە. دەخرێتە پیشەسازی کوتاڵ بە بەرزترین چۆنێتی. [ لا : Gossypium barbadense]

لۆکەی باروو/lokey barû: نتـ:[ ڕوو] ماددەیەکە لە ئەنجامی کارلێکی سلیلۆزی لۆکە لەگەڵ ترشی نایتریک و ترشی گۆگردێکدا پەیدا دەبێت.بەشێوەی تەقەمەنی. [ ئینگـ : cellulose nitrate, nitro cellulose, pyroxilin ]

لۆکەی پزیشکی/lokey pizîşkî: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ : Absorbent cotton]

لۆکەی جاوا/lokey cawa: نتـ:[ ڕوو] لۆکە درۆزنە، کاپۆک : درەختێکی ناوچەگەرمەکانە بەرەکەی ڕیشاڵی تیدایە لە لۆکە دەچێت.[ ئینگـ : Java cotton, kapok]{ کەمالنامە، ل، 1070}. 

لۆکەی داریاسا/lokey darbasa: ن:[ ڕوو] [ لا : Gossypium arboreum]

لۆکەی درەخت/lokey direxit: نتـ:[ ڕوو] درەختی لۆکە : درەختێکە لە ووڵاتی هیندستان دەڕوێندرێت.[ ئینگـ : arbsorescent cotton]{ کەمالنامە، ل، 1069}. 

لۆکەی تۆمەنتۆسووم/lokey tomentosum: ن:[ ڕوو] [ لا : Gossypium tomentosum boll]

.

:: لۆکەی شاری شارەزوور.

  مێژووی لۆکە 
  مێژووی ئاشنابوونی مرۆڤ بە پەموو یان لۆکە لە نێوان ناوەندی دوو کیشوەری ئەمەیکا دەگەڕێتەوە بۆ 5800 ساڵ پێش زاینی و لە ووڵاتی چین و هیندسیتان دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ پێش زایینی. بە ئامێری سەرەتایی ڕستن و چنین و جۆڵایی کوتاڵییان لێ دروست دەکرد. بەڵام لە ڕێگای عەرەبەکانەوە لە 800 ساڵی زاینیدا لۆکە گەیشتە کیشوەری ئەوروپا. بەڵام لە سەدەی 17ی زاینی لە شاری Augsburg بەشێوەی پیشەسازی کەوتەبەرهەمهێنانی چرەوە. وە لەساڵی 1784 ماشێنی چنین پەیدابوو. هەرچەندە پیشەسازیی کیمیا پێشکەوتنی بە خۆوە بینیوە، لێ یەشتا بەرهەمی لۆکە 44% بەکابەری کۆتاڵە. 

 

  نەخۆشیەکان:
  نەخۆشی چەکەرە مردن : ئەم نەخۆشییە تووشی چەکەرەکان دەبێت سیس و لاردەبنەوە و بەلادا دەکەون و دەمرن بۆ پاراستنی لەم نەخۆشیە تۆوەکان بەرەرمانی کیمیایی پاکژدەکرێنەوە و خولی کشتوکاڵی پەیڕە و دەکرێت. 
  نەخۆشی سیس بوونی فیوزاریۆم :
  نەخۆشی سیس بوونی فرتسیلیۆم :

.

  گرنگی ئابووری
 ڕیشاڵەکانی جۆرێک لەسیفەتی تایبەتیان هەیە کە لەڕیشاڵەکانی تر نیە وەک پتەوی و نەرمی و لاستیکی بۆیە لەپیشەسازی ڕستن و چنین بەکاردێت و باشترین جۆری کوتاڵ و داوی درومان و ئاوریشمی دەستکردی لێدروست دەکرێت.
 ڕیشاڵەکانی بۆ دروستکردنی لۆکەی پزیشکی و ڕایەخ و کاغەز و مافوور و فتیلی سۆپا بەکاردێت.
 تۆوەکەی چەوری لێدەردەهێنرێت کە ڕێژەکەی دەگاتە 18 بۆ 26 % لەکێشی تۆوەکان کە لەپیشەسازی ڕۆنی ڕووەکی کەبۆ چێشت لێنان دەبێت و هەروەها بۆ کەرەی پیشەسازی و سابوون بەکاردێت.
 تڵپەکەی لەگەڵ ماددەی ئالیکی تر تێکەڵ دەکرێت و وەک ئالیک دەدرێتە ڕەشەوڵاغ

رۆنی دانەکانیشی دەگرن و لە دروست کردنی ساپووندا بەکاری دێنن. لە کتێبی “فرهنگ نامهای گیاهان”دا نووسراوە کە نزیکەی 20 جۆرە پەموو هەیە و بە چەندین شوێنی جیهاندا بڵاویەیان کردووە. بەڕێز “ئەمیر ئەمینی” لە کتێبەکەی خۆیدا لە لاپەڕەی 107 دا لە سەر پەموو دەنووسێ: “ئەو جۆرەی کە لە شاهۆ بینراوە لە لایەن منەوە دراوە بە زانکۆی رازی لە کرماشان، لە کوتراوی تۆوی پەموو و کوڵێندراوەکەی لەگەڵ جەفت بۆ دەرمانی بێ مەیلیی دەبێت، هەروەها کوڵێندراوی گەڵاکان و تۆوەکەی لەگوڵ تۆوی بەڵاڵووک بابۆنە دەرمانی هەموو جۆرە برینێکی گەدەیە و کرمی ریخۆڵەیە. بە فەرانسەیی بە گیاکەی Cotonnier و بە بەرەکەشی Coton دەڵێن

.

 چۆنێی پیناسەی لۆکە 
 ئاو دەمژێت
 تێچوویەکی زۆری تێناچێت 
 زوو ڕەنگ دەگرێت
 زۆر سفتە
 لە چنیندا بۆشای تێناکەوێت
 لۆچ نابێت

.

 کوتاڵی لۆکە زۆر تشتی لێ دروست دەکرێت :
 بیجامە
 پەردە و نوێنی ناو ماڵ
 جل و بەرگی یەکپۆشی کارکردن
 جل و بەرگی مندالان
 چەرچەفی نوێن یان بەرگە لێفە 
 دەرپێی ژێرەوە
 دەستەسر
 فالینە، فانیلە
 کراس

.

.

.

.