داخستن/daxistin: کتن:[ دا+ خستن] دانین:danîn( کباک).

1 – بەستن _ دەرگابەستن، پێوەدان، قفلدان، قفل لێدان، قفلکردن.  

:: نرخی دراوەکان لە کاتی کردنەوە و داخستنی بۆرسە دا. 

:: داخستنی هێڵی تەلەفۆن. 

2 – بەربەست کردن، بەرهەڵست دانان، کەلەبەرگرتن، بەردەم گرتن، بەرگرتن( ڕێگە و بان)، هاتوچۆقەدەغەکردن.{ شوان، ل، 565} 

3 – نزیک نزم کردنەوە، نەویی کردنی دەنگ وەک ڕادیۆ.

4 – پان وەکردن _ پانەوەکردن _ پانکردنەوە، پخچ کردن، ڕاخستن( ڕایەخ) : بڵاوکردنەوەی فەرش.

:: ئەو مافوورە داخە. 

5 – داکێشان، پانکردنەوە.( جێگەی نووستن).

6 – کەوتنەمەرایی و ماستاو ساردکردنەوە.  

7 – تووڕدانەخوار، فڕێدانەخوار، هەڵدانەخوار. 

8 – بەئەرزادان، بەردانەوە، بەزەویدادان، خستنەسەرزەویی.

9 – چالکردن، گل لێدەرهێنان : ھەڵکەندن و چاڵکردنی شوێنێک لە زەوی.{ خاڵ، ل، }

:: ئەو بیرە دابخە. 

10 – دانان( بژێو بۆ دواڕۆژ)، کۆکردن، کۆکردنەوە، کۆوەکردن.

:: بازارداخستن.

داخستوو/daxistû: کتن: کڵبوو، گیرکردوو، وه‌ستاو. 

ئازووقەداخستن/azûqedaxistin: کتن:[ ئازووقە( ئازووخە)+ داخستن] کڕین یا پەیداکردنی خواردەمەنی، ئەوەندەی بەشی ماوەیێک بکات وعەمبارکردنی.

ئاوداخستن/awdaxistin: کتپ:[ ئاو+ داخستن] ئاوداشکانن، ئاوگرتن، ئاوهەڵکردن : ئاوبەردان بۆ سەرزەوی.

بەقوونداخستن/beqûndaxistin: کتپ:[ بە+ قوون+ داخستن] بەقنگا( دا)خستن، وەدواخستن. وەدرەنگی خستن. کەم تەرخەمی‌کردن لە جێ بە جێ کردنی کاران‌‌.{ زەبیحی}

بەلایەکداخستن/belayekdaxistin: کتپ:[ بەلایەک+ داخستن] بەبارێکاخستن.{ خاڵ، ل، }

تەنوورداخستن/tenûrdaxistin: کتپ:[ تەنوور+ داخستن]

1 – بریتییە لە کۆبوونەوەی چەند کەسێک و باسی یەکێک کردنیان بە خراپە.{ خاڵ، ل، }

2 – ھەڵگیرساندنی ئاگر لە تەنووردا بۆ نان پێکردن.{ هەژار، ل، }

خڕداخستن/xiřdaxistin: کتپ:[ خڕ+ داخستن] توند قایمکردن، مەحکەم بەستنن.{ خاڵ، ل، }{ هەژار، ل، }

داوداخستن/dawdaxistin: کتپ:[ داو+ داخستن] داونیانەوە: داوچەقاندن بۆ ڕاو.{ مەردۆخ، ل، }

.

.

.

.