خستن/xistin: کتن، کتپ: ئێخستن، بەزەوی دادان، خەوخاندن، فڕێدان، کەواندن، وزتەی، وسەێ _ ووستەی( هـ)، وەنن.
.
خستنەئەستۆ/xistine esto: کتپ: بەئەستۆداهێنان، بەسەرداهێنان، بەمڵ داهێنان.
خستنەباسکردنەوە/xistine baskirdinewe: کتپ: وزتەیباس ( هـ).
خستنەبەتوورەکەوە/xistine betûrekewe: کتپ:[ پز] چوونەبەرگەوە.[ ئینگـ : Encapsulation ]{ پەزیشکی. ل .126}.
خستنەبەرکار/xistineberkar: کتپ:[ خستن+ ئە+ بەرکار] بەکارهێنان، بەکاربردن.
خستنەبری/xistinebirî: نتـ:[ دەروو] جێگرتن، بریی. [ ئینگـ : compensation ]
خستنەپاڵ/xistinepaľ: کتپ:[ خستن+ ئە+ پاڵ]
خستنەپێشچاو/xistinepêšçaw: نتـ:[ خستن+ ئە+ پيش+ چاو] دەخاتەپێش چاو.
خستنەجێ/xistinecê: کتپ:[ خستن+ ئە+ جێ] خستنەوەجێ : دووبارە لە جێگای خۆی دانانەوە، تۆڵەدانەوە. چشتێکی تر لە جیاتی وی دان یا دانان.
خستنەخاکەوە/xistinexakewe: کتپ:[ خستن+ ئە+ خاک+ ەوە] بەخاک سپاردن، لەگۆرنان، ناشتن.
خستنەخوار/xistinexiwar: کتپ:[ خستن+ ئە+ خوار] بەردانەوە، ووزەشەڕە، وەرسیاندن.
خستنەدەشت/xistinedešit: کتپ:[ خستن+ ئە+ دەشت] دەرخستن، ئاشکراکردن.
خستنەدواوە/xistinediwawe: کتپ:[ خستن+ ئە+ دوا+ وە] پاشڤەخستن ( كباك).
خستنەڕوو¹/xistineřû: کتپ:[ خستن+ ئە+ ڕوو] پەردە لە سەرلابردن، ئاشکراکردن، لەپەنهاندەرکردن، ڤەوڕاندن، درکاندن، ڤێڤڕاندن، ڤەپچەڕاندن.
خستنەڕوو²/xistineřû: کتپ:[ ئاب][ خستن+ ئە+ ڕوو] بڕی ئەو شتومەک و خزمەتگوزارییانەیە کە بۆ فرۆشتن بە نرخێکی دیاریکراو و لە کاتیێکی دیارکراودا خراوەتە ڕوو. [ ئینگــ : supply]{ نەهرۆ عەلی. ل. 89 }.
خستنەڕووی ئاوێتە/xistineřûy awěte: نتـ:[ ئاب] بوونی چەند بەرهەمێکی جیاواز کە هەمان پێداویستی تێر دەکەن، وەک ڕۆنی ئاژەڵ و رۆنی رووەک.[ ئینگـ: Complex supply]{ نەهرۆ عەلی.ل. 90}.
خستنەڕووی بەجیڕ/xistineřûy becîř: نتـ: [ ئاب] بارێکە تێیدا گۆڕانی رێژەیی لەبڕی خوارەروودا کەمترە لە گۆڕانی رێژەیی لە نرخدا[ ئینگـ: Elastic supply].
خستنەڕووی بێجیڕ/xistineřûy běcîř: نتـ: [ ئاب] بارێکە تێیدا گۆڕانی رێژەیی لە بڕی خراوە روودات، کەمترە لە گۆڕانی رێژەیی لە نرخدا.[ ئینگـ: Inelastic supply]
خستنەڕووی پارە/xistineřûy pare: نتـ: [ ئاب] بڕی ئەو پارەیەیە کە ئابوورییەکی دیارکراو لەکاتێکی دیارکراو دا هەیە[ ئینگـ: Money supply]
خستنەڕووی تایبەت/xistineřûy taybet: نتـ: [ ئاب] پێشنیاری تایبەت.[ ئینگـ: Special offering]{ شەهاب.ل. 263}.
خستنەڕووی زێدە/xistineřûy zěde: نتـ: [ ئاب] زێدەخستنەڕوو : ئەو بارەیە کە تێیدا ئەو بڕەی کە فرۆشیارە کان ئارەزووی فرۆشتنیان هەیە لەشمەک و خزمەتگوزاری زۆرترە لەو بڕەی کە کڕیارەکەن ئارەزووی کڕینیان هەیە بەم نرخە.[ ئینگـ: Excess supply]
خستنەڕووی هاوبەش/xistineřûy hawbeŝ: نتـ: [ ئاب] پەیوەستی نێوان نرخەکانی کەلوپەلی جیاواز کە بە هاوبەشی دێنە بەرهەم. وەک زەیتوون و دەنکەکەی.[ ئینگـ: Joint supply]
خستنەڕووی هاوجیڕ/xistineřûy hawcîř: نتـ: [ ئاب] بارێکە تیایدا گۆڕانی رێژەیی لە بڕی خراوە روودات یەکسانە بەگۆڕانی رێژەیی لە نرخدا.[ ئینگـ: Unit Elastic supply]
خستنەڕووی هەمەکی/xistineřûy hemekî: نتـ: [ ئاب] سەرجەمی خستنەڕوو: شمەک وخزمەتگوزاریی کە بەرامبەر خواستی هەمەکی رادەوەستێت.[ ئینگـ: Aggregate supply]
خستنەڕێ/xistineřě: کتپ:[ خستن+ ئە+ ڕێ] وەڕێ خستن، بەڕێ کردن.
خستنەژێر/xistinejêr : کتپ: وەژێروەخستن، لەبنەوەدانان.
خستنە ژێرچاودێری/xistinejêr: کتپ: سەرپەرشتی کردن، سەرۆکایەتی کردن.
خستنەسەر/xistineser:کتپ:[ خستن+ ئە+ سەر] بەدەمەوەدان، مەیداندان. بارکردن، ووڵاخ بارکردن، بارکردنی بارەبەر، باربەندی، کۆچ کردن، قۆناخ گۆڕین، لێ پترکردن.
خستنەسەرلا/xistineser la:کتپ:[ خستن+ ئە+ سەر+ لا] پاڵخستن، فڕیدانەسەر تەنیشت.
خستنەسەریەک/xistineser yek:کتپ:[ خستن+ ئە+ سەر+ یەک] کۆکردنەوە، کەڵەکەبوون _ کەڵەکەکردن، مۆڵگەکردن، لێژنەکردن..[ ئینگـ : Concat]
خستنەشوێن/xistine šiwên:کتپ:[ خستن+ ئە+ شوێن]
خستنەکار/xistine kar:کتپ:[ خستن+ ئە+ کار] کاروسەێ ( هـ)، وەکارخستن، وەکارخستنەوە.
:: چاپخانەی کوردستانم وە کار خستەوە.
خستنەگەڕ/xistinegeř:کتپ:
1 – پاکوتکێكردن، پالپێوەنان، هاندان، ورووژاندن.
2 – ئیش پێکردن، خستنەکار.
خستنەگوڕ/xistine guř:کتپ:[ ئینگـ:animation]
خستنە ناو/xistine naw:کتپ: تێکردن.
خستنە ناوەوە/xistine nawewe: کتن:[ زیند][ ئینگـ:insertion]{ ئە، قەرەداخی.ل. 71}.
خستنە ناوەوەی بازپێدەرەكان/xistine nawewey bazpěderekan: نتـ:[ زیند][ ئینگـ:insertion mutagrnesis ]
خستنەناوباسەوە/xistine nawbasewe: کتپ: وزتەیباسۆ ( هـ).
خستنەوە/xis: کتن: زایین و خستنە گێتی چەند منداڵێک، دارا منداڵی زۆر خستەوە : واتە منداڵی زۆر بووە. دروستکردن، بەرپاکردن.
خستەبەستەوە/xiste bestinewe: کتپ: بەستەکردن.
خستە تەمەع/xiste temeã: کتپ:[ خستنە+ تەمەع( طمع)]
{
سۆفی مەستووری ڕووتی موفلیس خستە تەمەع
سەیری خاڵی بێ حیساب و ماچی لەعلی بێ بەها
}{نالی}.
.
باخستن/baxistin: کتن: وەستانی با، تەواوبوونی با.
:: بایەکەی خستووە و پێت خۆش بێ دەتوانین بچینە ماسیان.
بەڕێخستن/beřěxistin: کتن:[ بەڕێ+ خستن] بەردەقە، خوداحافیزی.
پاشخستن/pašxistin: كتن:[ پاش+ خستن] دواخستن، گوێنەدان، خۆلێگێلكردن، وەدرەنگ خستن.
پاشخستوو /pašxistû: نفا:[ پاش+ خستوو( خستن)] دواخستوو.
تێخستن/têxistin: کتن، کتپ: تێ ئاوێژتن، تێنان، دابەشین، دابەشکردن.
چەماوەی خستنەڕوو/čemawey xistineřû: نتـ: [ ئاب] ئەم چەماوەیە لەشێوەی هێڵێکی روونکردنەوەدا پەیوە ندی نێوان نرخ و بڕی خراوەڕوو دەستنیشان دەکات، ئەم چەماوەیە بەرەوژوور و بەلای راستدا هەڵدەکشێت، واتە نرخی مەک بەرزبێتەوە ئەوە ئەو بڕەی کە دەخرێتە روو زیاتر دەبێت.[ ئینگـ: supply curve]{ نەهرۆ عەلی.ل. 96}.
ژێ خستن /jêxistin: کتپ: لێ جووێ کردنەوە، بە کەسێک دۆڕاندن، پێدۆڕاندن.
لەکار خستن/le kar xistin: کتپ: بێکارکردن، دەستەڵات لێ ئەستاندن، زەبوونکردن، شکاندن.
نەخۆش خستن/nexoš xistin: کتپ: ناساخکردن.
وەخرۆش خستن/wexiroš xistin: کتپ:[ وە+ خرۆش+ خستن] ئازاردان، ئێش بردنهدڵ ( کهسێک)، ئێش پێگهیاندن، خرۆشنای، نەڕەلێهەڵستاندن، وەگرمەخستن، وەهاوارخستن، وەهەراخستن.
.
.
.
.
.