حیلک/ĥîlik: ن:[ دەنگ][ حیل+ ک] هیلك : دەنگی پێکەنیی نەرمی یەك لە شوێن یەك.    

حیلکە/ĥîlke: نتـ:[دەنگ] پێخەن: دەنگی خەنین، کەن بەدەنگی بەقەو.

حیلکەحیلک/ĥîlkeĥîlk: ئانتـ:[ دەنگ] حرکەحرکە، حرمەحرم، حیلکەی زۆر، پێکەنینی بێجێیە، قاقای پێخەنین، تریقە، قوڵپە، كەنوو، گارەی پێكەنین، هاڕەی پێكەنین،  هیلکەهیلك :  دەنگی پێکەنیی نەرمی یەك لە شوێن یەك.   

:: لەوپەڕی جادەکەوە گوێم لە حیلکە حیلکی تۆیە.  

حیلکەحیلککردن/ĥîlikeĥîlik kirdin: کتپ: دانەقاقای پێكەنین، قاقاكردن، پێخەنین، تریقانەوە _ تریقەكردن، كەنووهاتن _ كەنین(فە), گارەی پێكەنین, دانە هاڕەی پێكەنین, پەیخەندین, گرژینەوە.

حیلکەهۆڕ/ĥîlkehoř: نتـ:[دەنگ] دەنگی پێکەنین.

حیلک وهۆڕ/ĥîlik ŭhoř: نتـ: حیلکەحیلکی زۆر، خەنینی زۆر وبەدەنگی بەرز.

.

.

.

.