توورەكە ¹ /tûreke: ن: جەواڵ، زەرف، کیسە، هەگبە.[ ئینگـ: sac ، bag]. 

:: توورەکەیەک دیاری.  

{

کوێستانی دووریت ھەر زەردوماھە

تەرت و لابەلا، ڕژد و ھەڵدێرە

باری فیراقت پشتی شکاندووم

بەسەرمدا دێ، دەڵێی تاوێرە

سەرباری دووریت شانمی جدەو کرد

بە تا و توورەکە، بە ھۆڕ و تێڕە

عیشقت لەسەرم قەت ناچێتە دەر

لەسەر سەریشم بگێڕن گێرە

}{ سەیفول قوزات}

1 . كیسەیەک كە كەرەستە یا تێشووی تێبنێن و بۆ سەفەر یان شوێنی دیكە دەگەڵ خۆیان بیبەن. 

2  . كیسەی ئالیک و جۆی ئەسپ و وڵاغ كە دەملیان دەكەن. 

3  . تۆربین/torbîn: ن: كیسەیەک كە جووتێر تۆوی تێدەكات. لە لاتەنیشتی دەكات و تۆوی لێدەردێنێت و دەیپڕژێنێت.

4 . جانتا، جانتای دەستی ژنان 

توورەكانە/tûrekane: نتـ:[ ئاب] باجێک كە گزیر( ئاغا) لەسەر خەرمان لە جووتیاری دەستێنێت.

توورەكەدار/tûreke: ئانتـ: کیسی، بەریکی : لەتوورەکە دەچێت( لە ڕشتەی ڕووەکناسی و گیانەوەرناسی)[ ئینگـ : saccate]{ سەلاحەدین، ل، 795}. 

توورەكەرێژ/tûrekeřêj: نفا:[ توورەكە+ ڕێژ( ڕشتن)] تەپۆلكەیەكی دەستكرد كە بەبێگاری یا بەزۆر خەلک بەتوورەكە خۆڵی بۆ هێنابێ.  

توورەكەی بەفر/tûrekey befir: نتـ:[ توورەکە+ بەفر] توورەکەی سەهۆڵ.[ ئینگـ: ice bag] 

توورەكەی سواڵ/tûrekey swaľ: نتـ: توورەكەیەک كە سواڵكەر بەخۆیەوە هەڵداوەسێت و هەرچی كە سواڵی دەكات تێیداوێت.

 توورەکە لە زاراوەی جیاواز

پڕبە توورەکەیەک/piřbe tûrekeyek: نتـ: 

خاک بەتوورەكە كێشانن/xak be tûreke kêşanin: شڕ:[ ئد] وێران كردن و تاڵان كردن.

خستنە توورەکەوە/xistine tûrekewe: کتپ: کردنە کیسەوە ( شتومەک )

شتێک لەتوورەکە چوو/şitêk letûreke çû: نتـ، کتن: 

.

.

________________

توورەكە ² /tûreke: ن:[ توێ] کیس _ کیسە.[ ئینگـ: sac][ لا: cyst]. 

توورەكەکردن/tûreke kirdin: کتن، کتپ:[ توێ] کیسکردن[ ئینگـ: sacculation]. 

توورەكەیی/tûrekeyî: نچ:[ توێ] کیسەیی.[ ئینگـ: saccular]. 

 هەندێ لە توورەکەکانی ناو لەشی مرۆڤ

توورەكەی با/tûrekey ba: نتـ:[ توێ] توورەکەی هەوا.[ لا: air cyst]. 

توورەكەی باهویی/tûrekey bahewîy: نتـ:[ توێ][ لا: brachial cyst]. 

توورەكەی بچووک/tûrekey biçûk: ئانتـ:[ توێ] کیسۆڵە : توورەکەی گوێی ناوەوە.[ ئینگـ: saccule, sacculus].{ پەزیشکی، ل، 311}.

توورەكەی پانکریاس/tûrekey pankiryas: نتـ:[ توێ] [ لا: psncreatic cyst].  

توورەكەی پێستە/tûrekey pêste: نتـ:[ توێ] پێستە توورەکە.[ لا: Dermoid cyst].  

توورەكەی دەرەوە/tûreke: نتـ:[ توێ] توورەکەی دەرەکی.[ لا: Adventitious cyst]. 

توورەكەی درۆزنە/tûrekey dirozine: نتـ:[ توێ][ لا: false cyst].

توورەكەی ڕەگی دەماری/tûrekey řegî demarî: نتـ:[ توێ] توورەکەی خانەخانە.[ لا: neural cyst].  

توورەكەی زگ/tûrekey zig: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: abdominal sac].

توورەكەی شیری/tûrekey şîrî: نتـ:[ توێ][ لا: lacteal cyst].  

توورەكەی فرمێسک/tûrekey firmêsik: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: lacraimal sac].

توورەكەی گازی/tûrekey gazî: نتـ:[ توێ][ لا: gas cyst].

توورەكەی گەرادانی/tûrekey geradanî: نتـ:[ توێ] توورەکەی هێلکەدانی.[ لا: ovarian cyst].   

توورەكەی منداڵدان/tûrekey mindaľdan: نتـ:[ توێ] پزدان : ئەو توورەکەیەی ئاوڵەمەی تێدایە.[ ئینگـ: amniotic sac]. 

توورەكەی ملی/tûrekey milî: نتـ:[ توێ][ لا: cervical cyst].

توورەكەی هەزارلۆغانە/tûrekey hezar loẍme: نتـ:[ توێ] توورەکەی خانەخانە.[ لا: neural cyst].  

توورەكەی هێژا/tûrekey hêja: نتـ:[ توێ] ئێڵاش.[ ئینگـ: corioc sac]. 

.

.

________________

توورەكە ³ /tûreke: ن:[ زیند] مەشکە.[ ئینگـ: Theca]{ کەمالنامە، ل، 1042}

:: توورەکەیەکە گیانداری راوکراوی تێدەکرێت

توورەكەی زەردێنەی هێلکە/tûrekey zerdêney hêlike: نتـ:[ ئینگـ: yoke sac , vitelline]. 

.

.

.

.