تێسوو/têsû: نتـ:[ ڕوو][ کباک] توویس، تۆیسی، تۆیسوو، تێسوێ _ تیسووێ، تۆسی _ تسوێ ( هـ)، چاڤبازە _ چاوبازە، دۆری، دۆریە، كەربەش( کباک)، کاهوی کەروێشک، کەرتەشی شیرودار : گیایەكی خۆڕسكی دڕکاویە، گەڵاکەی پانە، گەڵاکەی پەڵەی سپی پێوەیە، قەراغەکەی گرنج گرنجە. گوڵەکەی ئاوێتە و تووکن درێژە، بەتەڕی نێرتكەكەی دەخورێت، بۆ زگ ئێشە باشە. سەری نێرتكەكەی جەوی دەردەكات لەگەڵ قەندی بە برینان وەردەكرێت گۆشتی زیندووی پێدەهێنێتەوە، هەروەها شیرەی جەوییەكەی بۆ دروستكردنی مەرەكەب كەڵكی لێوەردەگیرێت، بنەكەشی دەكرێتە ئەسپۆن.[Bot :Silybum marianum].{ هەمبانەبۆرینە، ل، 174}
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | Asterales | Asteraceae | Silybum | S. marianum |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | ئەستێرەیاسا | ئەستێرەییەکان | شیرودار | تێسوو |
:: هەردوو رووەکی گوێنی و تێسوو خۆراکی سەرەکیی مێشهەنگن.
{
دهڵێن ڕۆژێک باڕهکهوێک،
بهدایکی گوت : توخوا دایه چێڕۆکی ترساندنی من، ههتا کهنگێ دوایی نایه ؟
بهستێن و سهرچۆمێک نهما، باڵێکی پێداڕانهکهم چ گڕاڵک و تێسوو نهمان، که سهریان دهبن ڕانهکهم
}{ حامید رەشیدی زەرزا }
تێسووەبزنە/têsuwebizne: نتـ:[ ڕوو] توێسییە بزنانە، جۆرێ توێسیی لاسک بارێكی سپی واشە.
تێسووە كەرانە/têsuwekerane: نتـ:[ ڕوو] توێسییە كەرانە، جۆرێ توێسیی لاسک ئەستووری سپی واشە.
تێسووەگایە/têsuwegaye: نتـ:[ ڕوو] توێسییە گایە، جۆرێ توێسییە لاسكەكەی پاک دەكرێت و دەخورێت، زۆرخۆشە و تامی کۆریاندۆ ( جەعفەری) و گێزەر دەدات.
تێسووێ/têsuwê: نتـ:[ ڕوو][ تێ+ سوو+ێ] گیایەكی دڕكدارە.
.
.
.
.