تەنک¹/tenik: ئان:[ هیند: تەنوكە: tenuke، پەهلەوی : tinok، ئینگـ : thin]
1 – حاڵی هەر شتێک كە پانی ناسک بێت. >< ئەستوور.
2 – تەنگ : شوێنێک لە چەم و ڕووبار كە قووڵ یان کووڕ نەبێت و بوار بدات.
3 – شاش، بڵاو: حاڵوو دەغڵ و موو و هەر شتێكی رواو كە پڕ نەبێت.
4 – باریک، زراڤ، لاواز : لەشی گچكە.
5 – تەڕ، ئاوەكی.
تەنکاو/tenkaw: ئانتـ:[ تەنك+ ئاو] تەنكاڤ، بووار، ئاوی تەنك، ئاوی كەم.
تەنکە/tenke: نتـ:[ تەنك +ئە]
1 – تەنك، تەسك.
2 – لاپار: بەردێكە منداڵان ساف سافێنی پێدەكەن.
تەنکەبوار/tenkebwar: نتـ:[ تەنكە+ بوار] بواری تەنك: شوێنێكی تەنك لە چەم وڕووبارێكی كە زۆر قووڵ نەبێت وبە سانایی پێیدا دەپەڕنەوە.
تەنكەزیو/tenkezîw: نتـ:[ مكـ][ تەنكە+ زیو] جۆرە خشلێكی ژنانەیە.
تەنكەكردن/tenkekirdin: كتپ:[ تەنكە+ كردن]
1 – [ كشت] شاشكردنی شینایی پڕ بە هەڵكێشانی لقی ناوبەناو بۆ ئەوەی شەتڵ یا دارەكان باش گەورەبن.
2 – پان و تەسك كردنەوەی شتێك.
تەنكەی گیرفان/tenkey gîrfan: نتـ:[ تەنكە+ ی+ گیرفان] بەر و نێوی گیرفان.
خستنەتەنكەی گیرفان/xistine tenkey gîrfan: كتن:[ خستن+ ئە+ تەنكە+ ی+ گیرفان] دەگیرفان نان، لە گیرفان نان، لە باغەڵ نان.
لەتەنكەی گیرفاننان/le tenkey gîrfannan: كتن:[ لە+ تەنكە+ ی+ تیرفان+ نان] دەباغەڵ نان، خستنەتنكەی گیرفان.
:: هەر دەمە نا دەمێك بەیاننامەكەم دەردێنا و دەمخوێندەوە و سەرلەنوێ لە تەنكەی گیرفانم دەناوە.{ هێمن}.
تەنک بوون/tenikbûn: كتن:[ تەنك+بوون]
1 – تەسك و ناسك بوونی هەر شتێك.
2 – پڕ وچڕنەبوونی هەر شتێكی رواو وداچاندراو.
:: سەرم تەنك بووە.
3 – باریكبوون، تەپسین، زراڤ بوون، لاوازبوون.
تەنک كردن/tenik kirdin: كتپ:
1 – باریككردن، تەپساندن، زراڤكردن، لاوازكردن.
2 – پان و ناسك كردنەوەی شتێك.
3 – هەڵكێشان و تەنك كردنەوەی چاندراوی پڕ، تەنكەكردن.
تەنک و تیواڵ/tenk û tîwaľ: ئانتـ:[ تەنك+ و+ تیواڵ] حاڵی هەرشتێك زۆر تەنك بێت، لە ڕادەبەدەر تەنك.
:: ئەم كوتاڵە تەنكوتیواڵە سەرما ناگێڕێتەوە، یەكی هەندێك ئەستوورترمان بدەیە ! .
.
.
.
.