تەندوور ¹ /tendûr: ن:[ هـ ][ پەهلەوی : تەنوور : tenûr] ئارتوون، ئارگوون، ئێتۆن، تەنوور : چاڵی نان پێوەدان و برژاندنی هەویری نان و خواردنی دیکە. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە کوردی
 تەنیرە anirat تەندوور

سێ قەبارەی جیاوازی تەندوور لە قوڕ دروستدەکرێت وەک : بچووک، ناوەند و گەورە.  

{

جۆششی تاوە لە نێو دیدەیی گریانم دا

چ تەنوورێكە لە تەندوورەی تۆ فانم دا

}{نالی}.

تەندوورساز/tendûrsaz: ئانفا:[ تەندوور+ ساز( سازان)] تەنوورساز : ئەوکەسەی تەندوور دروستدەکات.

بەتەندوورەوەدان/be tendûrewedan: كتن:[ بە+ تەندوور+ ئەوە+ دان] پێوەدانی نان بەتەندوورەوە.

تەندوورداخستن/tendûr daxistin: كتپ:[ تەندوور+ داخستن]

1 – ئاگر لە تەندووردا كردنەوە و ئامادەكردنی بۆ نانكردن.

2 – [ ئد] باسی خراپە و زەمی كەسێك كردن بەتێگڕایی.

وردە دە تەندووركردن/wirde de tendûrkirdin: كتن:[ ئد][ وردە+ دە+ تەندوور+ كردن] زۆربەپەلەنان و چێشت خورادن.

تەندوور پڵاو/tendûr piľaw: نتـ:[ خوار] جۆرە پڵاوێکە کە بەتەندوور دەپووشێندرێت. 

تەندووری/tendûrî: ن:[ هیند : tandoori] جۆرە بەهارێتێکی سوورە، دەگەل ماست تێکەڵ دەکرێت و لەمریشک دەدرێت بۆ ماوەیەک پاش دەبرژێندرێت یان ووردەکرێتەوە و گۆشتەکی ڕەنگی سوور هەڵدەگۆڕێت و تامی خۆش دەکات. 

گۆشت تەندووری/goşt tendûrî: نتـ:[ خوار][ گۆشت+ تەندووری] جۆرە دیزەیەکە، کە گۆشتی تێدەکرێت و دەخرێتە تەندوورەوە.  

.

.

____________________

تەندوور ² /tendûr: ن:

1 – هەورەتریشقە، گۆڵەگۆڵی هەور.

2 – بولبول.

.

.

.

.