دەرەبەگ/derebeg: نتـ:[ ڕامیا] فێوداڵ : مەزنی زۆر بەدەسەڵات.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 313}

دەرەبەگێتی/derebegêtî: نچ:[ ڕامیا] خانخانێتی.

دەرەبەگی/derebegî: نچ:[ ڕامیا]

1 . خانیخانی: هەر كەسە بۆ خۆیی، تێكچوونی ئاسوودەیی ووڵاتە بەهۆی زۆرداری ئاغا و دەستدرێژانەوە.

2 . بریتییە لە زۆرداری و کەلەگایی کردن.

:: بەدەرەبەگی خواردی. 

.

.

______________________

دەرەبەرگ/derebeg: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : theca externa]{ ئە. قەرەداخی، ل، 99}.

.

.

.

.