سەرشۆر/seršor: نتـ:[ سەر+ شۆر( شۆرین)] سەرشۆ، ناتری گەرماو : ئەو کەسەیە، کە لە گەرماوێدا سەری مەردووم بشوات.
سەرشۆرتگە/seršortge: نتـ:[ سەرشۆر+ ت+ گە( گا)] شۆرتگە.
سەرشۆرك/seršorik: نتـ:[ سەرشۆر+ ك] سەرشۆك، سەرشۆرکە : گەرماوێکی گچکەی نێوماڵانە.
سەرشۆرگا/seršorga: نتـ:[ سەرشۆر+ گا] گەرماو.
سەرشۆری/seršorî: نچ:[ سەرشۆر+ ی] پیشەی سەرشووشتنێ، سەرشووشتن.
سەرشۆك/seršok: نتـ:[ باد][ سەرشۆ( شۆر)+ ك] سەرشۆرك، شۆرکە، سەرشۆرکە.
سەرشوو/seršû: نتـ:[ باد][ سەر+ شوو( شووشتن)] سەرشۆرکە.
.
.
.
.
.