سەرشۆڕ/serşoř: نتـ:[ سەر+ شۆڕ] بەخۆداشکاوەوە، تەریق، چاوبەرەوژێر، چاونزم، سەرنزم، شەرمەزار.
سەرشۆڕبوون/serşořbûn: کتن:[ سەرشۆڕ+ بوون] شەرمەزاربوون، تەریق بوونەوە.
سەرشۆڕکردن/serşoř kirdin: کتپ:[ سەڕشۆڕ+ کردن]
1 – شەرمەزارکردن، مەبەس لە بەدناوکردنی کەسێکە.
2 – سەرنزم کردن، سووککردن، شکاندنهوه، شهرمهزارکردن.[ ئینگـ : Humiliation ].
سەرشۆڕکردن بۆ دوژمن/serşoř kirdin bo dujmin: کتپ:[ سەڕشۆڕ+ کردن] بەزیین، بێ دەستەڵات بوون، پالەپەین دان( مجـ)، پهڕۆی سپی بەرزکردنەوە.
سەرشۆڕی/serşořî: نچ:[ سەرشۆڕ+ ی] چاونزمی، سەرنزمی، ملکەچی، بەدناوی، گووێدێری.
.
.
.
.