سەرشۆڕ/serşoř: نتـ:[ سەر+ شۆڕ] بەخۆداشکاوەوە، تەریق، چاوبەرەوژێر، چاونزم، سەرنزم، شەرمەزار.

سەرشۆڕبوون/serşořbûn: کتن:[ سەرشۆڕ+ بوون] شەرمەزاربوون، تەریق بوونەوە.

سەرشۆڕکردن/serşoř kirdin: کتپ:[ سەڕشۆڕ+ کردن]

1 – شەرمەزارکردن، مەبەس لە بەدناوکردنی کەسێکە.

2 – سەرنزم کردن، سووککردن، شکاندنه‌وه، شه‌رمه‌زارکردن.[ ئینگـ : Humiliation ].

سەرشۆڕکردن بۆ دوژمن/serşoř kirdin bo dujmin: کتپ:[ سەڕشۆڕ+ کردن] بەزیین، بێ دەستەڵات بوون، پالەپەین دان( مجـ)، په‌ڕۆی سپی بەرزکردنەوە.

سەرشۆڕی/serşořî: نچ:[ سەرشۆڕ+ ی] چاونزمی، سەرنزمی، ملکەچی، بەدناوی، گووێدێری.

.

.

.

.