تۆڕ ¹ /toř: ن:
1 – پەردەیەكە بەهۆی چاوئێشەوە پەیدادەبێت و بەسەربیبیلە و ڕەشكێنەی چاودادەكشێت.
2 – خەپک، شەبەک، داو، تەڵە : شتێكە وەكوو ڕەشكەی كا وایە، ڕاوی ماسی و باڵندەی پێدەكرێت.
3 – سەركێش، بێگووێ، بارنەبەر، فەرماننەبەر، بۆ ووڵاخی بەرزە و ئێستر بەكاردەهێندرێت.
4 – چومووش، واژی كەوی و ڕام. بەتەوسەوە بۆ مرۆڤیش بەكاردەهێندرێت.
تۆڕەوان/tořewan: نتـ: ڕاوكەرێكە بەتۆڕی ماسی یان باڵندان بگرێت. كەسێكە بەتۆڕ ڕاو وشكار بكات.
تۆڕەوانی/tořewanî: نچ: پیشە و كردەوەی ڕاو بەتۆڕ.
تۆڕتۆڕەوان/tořtořewan: نتـ: تۆڕەوان.
تۆڕتۆڕەوانی/tořtořewanî: نتـ: تۆڕەوانی.
تۆڕەماسی/tořemasî: نتـ:[ تۆڕ+ ئە+ ماسی] [ ئینگـ : Phishing ]
.
.
____________________________
تۆڕ²/toř: ئان: تەشقەڵە، گێچەڵ، نەبان.
تۆڕی/tořî: ن:[ هـ ] خووێڕی، بارنبەر، سەركێش.
تۆڕەڤان/tořevan: نتـ: وێژەوان( ئەدیب).
تۆڕەڤانی/tořevanî: نچ: وێژەوانی.
تۆڕەكی/tořekî: ئان: كونكون.
تۆڕتۆڕ/tořtoř: ن:[ ڕوو] جۆرە ترێیەكی ڕەشی دەنک بچكۆڵەیە.
تۆڕتۆڕاویلكە/tořtořaeyilke: ن: شتی زۆر تراو.
تۆڕتۆڕە/tořtoře: ئان: تەمبەل، بێكارە، خاو.
تۆڕتۆڕی/tořtořî: ن:[ ڕوو][ کباک] جۆرە ترێیەكە.
.
.
________________________
تۆڕ/toř: نتـ:[ فەل] : [ لا : Reticulum ]
.
.
{
zkurd.org
}