تۆڕ ¹ /toř: ن:

1 – پەردەیەكە بەهۆی چاوئێشەوە پەیدادەبێت و بەسەربیبیلە و ڕەشكێنەی چاودادەكشێت.

2 – خەپك، شەبەك، داو، تەڵە : شتێكە وەكوو ڕەشكەی كا وایە، ڕاوی ماسی و باڵندەی پێدەكرێت.

3 – سەركێش، بێگووێ، بارنەبەر، فەرماننەبەر، بۆ ووڵاخی بەرزە و ئێستر بەكاردەهێندرێت.

4 – چومووش، واژی كەوی و ڕام. بەتەوسەوە بۆ مرۆڤیش بەكاردەهێندرێت.

تۆڕەوان/tořewan: نتـ: ڕاوكەرێكە بەتۆڕی ماسی یان باڵندان بگرێت. كەسێكە بەتۆڕ ڕاو وشكار بكات.

تۆڕەوانی/tořewanî: نچ: پیشە و كردەوەی ڕاو بەتۆڕ.

تۆڕتۆڕەوان/tořtořewan: نتـ: تۆڕەوان.

تۆڕتۆڕەوانی/tořtořewanî: نتـ: تۆڕەوانی.

.

تۆڕەماسی/tořemasî: نتـ:[ تۆڕ+ ئە+ ماسی] [ ئینگـ : Phishing ]

.

.

____________________________

تۆڕ²/toř: ئان: تەشقەڵە، گێچەڵ، نەبان.

تۆڕی/tořî: ن:[ هـ ] خووێڕی، بارنبەر، سەركێش.

تۆڕەڤان/tořevan: نتـ: وێژەوان( ئەدیب). 

تۆڕەڤانی/tořevanî: نچ: وێژەوانی.

تۆڕەكی/tořekî: ئان: كونكون.

تۆڕتۆڕ/tořtoř: ن:[ ڕوو] جۆرە ترێیەكی ڕەشی دەنك بچكۆڵەیە.  

تۆڕتۆڕاویلكە/tořtořaeyilke: ن: شتی زۆر تراو.

تۆڕتۆڕە/tořtoře: ئان: تەمبەل، بێكارە، خاو. 

تۆڕتۆڕی/tořtořî: ن:[ ڕوو][ كباك] جۆرە ترێیەكە.

.

.

________________________

تۆڕ/toř: نتـ:[ فەل]  :    [ لا : Reticulum ]

 

.

.

{

zkurd.org

}