تێک ¹ /têk: پێشـ: پێشگری تێكەڵاوی كارە كەلە[ تێ+ یەک] پێكهاتووە، دەیەک، دەباڵ یەک.
تێک ئاڵان/têk aľan: كتن: تێكاڵان.
تێکاڵان/têkaľan: كتن: بەیەکترەوەبەستران، تێکخزان.
تێک ئاڵقان/têkaľqan: كتن:[ تێک+ ئاڵقان] لێکگیربوونی دووشت دەگەڵ یەكتر، تێکگیران، تێکترنجان.
تێکاوێژتن/têkawêjtin: كتپ:[ تێک+ ئاوێژتن] چرپڕن چرپڕن، چرپاندن.
تێکە/têke: ف:[ تێکردن] تێبکە، دەنێوکە، چا، ئاو یان چشتی شلی دیکە.
تێکەر/têker: ئانفا:[ تێکردن] ئەوەی تێدەکات یان خستنهناو.
تێکەری/têkerî: نفا: خستنهناو.
تێکردن/têkirdin: كتپ:[ تێ+ کردن]
1 – تێکرن: شەڕوکێشەکردن، چشتێک لەناوچشتێکی ترکردن، چا لەئیستیکان کردن، ئاولەپەرداغ کردن، گەنم لەجەواڵ کردن.
2- ئامادەکردن: کار و بەرخ لەدایکیان بەردان بۆمژینی.
3 – خستنهناو.[ ئینگـ: input]
تێکردنەوە/têkirdinewe: كتپ: درێژ یا پڕنکردنی پارچەیەک لە جلوبەرگ و ئیتر بەخستنەسەری پارچەیەک.
.
.
_________________________
تێک/têk: ئان: تەواو، گشتی.
.
.
.
.