تەواو ¹ /tewaw: ئان، ن:[ ع : تمام]

1 – بێخەوش، بێعەیب، بێغەوش، بێنەنگ، ڕێكوپێک.[ ئینگـ : accurate]

:: قسەیەكی زۆر تەواو و ڕێكوپێكی كرد.

2 – پڕ، دروست.

:: مانگی ئەمشەو تەواوە.

3 – خلاس، نەماو.

4 – كۆتایی، دوایی.[ ئینگـ : Finish]

5 – پێگەیشتوو، ساز.

6 – گشت، هەموو.

:: تەواوی لەشم دێشێ!.

:: تەواوی عالەم دەزانێ.

7 – ئاكام، ئەنجام، تەمام.

تەواوبوون/tewawbûn: كتن:

1 – بڕان، پەككەوتن، بچڕان، پسان.

2 – بەجێگەیشتن، كۆتاتی پێهاتن.

3 – خلاس بوون.

:: تەواوی پوڵەكانم تەواو بوون.

4 – مردن و گیاندان.

5 – ئاوهاتنەوە، ڕەحەت بوون.

.

.

___________________________

تەواو ² /tewaw: ئاك: بەگشتی، تێكڕا.

تەواوەتی/tewawetî: ئاكتـ:[ تەواو+ ئەتی] گشت، هەموو، تەواو.

:: تەواوەتی كارەكانم بەتەنێ تەواوكرد.

تەواوبوونی با/tewawbǔnî ba: كتن:[ كەش] باخستن، وەستانی با.

تەواو کەر/tewaw ker: ئانفا:[ تەواو+ كەر( كردن)]

1 – كۆتایی پێهێنەری كار و ئارێشەیەك.

2 – كەسێك یان شتێك كە تەواوی و گشتبوون پێكبێنێ، كامل كەر.

:: پیاو بێ ژن تەواو نیە،

:: ژن تەواوكەری پیاوە.

تەواوكراو/tewawkiraw: ئانتـ:[ تەواو+ کراو( كردن)] جێبەجێکراو.[ ئینگـ : Accomplished].

تەواوكردن/tewawkirdin: كتپ:[ تەواو+ كردن]

1 – بڕانەوە، دوای پێهێنان، كۆتایی پێهێنان. [ ئینگـ : Finish ،integration ]

2 – بڕینەوە، دوای هێنان، بەئەنجام گەیاندن.

:: كارەكانم تەواوكرد.

3 – خلاس كردن، نەهێشتن.

:: دەرسەكانم هەموو تەواوكرد.

4 – مردن و گیاندان.

5 – بڕینەوەی ئارێشەیەك و بەئاكام گەیاندن.

6 – برن سەری( كباك)، بردنەسەر.

7 –  [ ئینگـ : integration].

تەواوی/tewawî: ئانتـ:[ تەواو+ ئی] تەواو، گشتكەس، هەموو.

:: تەواوی خەڵكی شار چووبوونە تەماشای پاڵەوانبازیی، خشتی، گوزیری، گوزووزی.

ته‌واوی ئاژه‌ڵان/tewawî ajeľan: نتـ:[ تەواوی+ ئاژەڵان] ( له ده‌ڤه‌رێكدا)، فاونا، ئاژه‌ڵنامه، گیانه‌و‌رنامه.[ ئینگـ : Fauna]. 

جۆری تەواو/corî tewaw: نتـ:[ ئینگـ : integer type]

ژمارەی تەواو/jimarey tewaw: نتـ:[ ژمارە+ ی+ تەواو][ ئینگـ : integer ، whole number]

ناتەواو¹/natewaw: ئانتـ:[ نا+ تەواو] نیڤچۆ، نیڤچە، پڕندرووس.

ناتەواویی/natewawîy: نچ:[ ناتەواو+ ئیی] ناگوزیری، دەستکورتی، کۆتایی، پایان، دووایی.

.

.

.

.