تەسک/tesk: ئان:
1 – تیوار، كەم بەر : چلۆنایەتی هەر شتێک كە بەرفرەوان نەبێ و پانایی كەم بێت. >< پان.
2 – تەنگ.
تەسکبوون/teskbûn: كتن:
1 – تیواربوون.
2 – تەنگ بوون.
تەسکبوونەوە/teskbûnewe: کتن:
1 – تیواربوونەوە.
2 – تەنگ بوونەوە.
تەسککردن/teskkirdin: كتپ:
1 – تیواركردن.
2 – تەنگكردن.
تەسککردنەوە/teskkirdinewe: كتپ:
1 – تیواركردنەوە.
2 – تەنگ كردنەوە.
تەسکایی/teskayî: ئاكتـ:[ تەسک+ ئایی] تەسکی، تەنگی، تیواری، تیوێتی.
تەسکۆک/teskok: ئانتـ:[ تەسك+ ئۆك] زۆرتەنگ.
تەسکوترووسک/teskûtirûsk: ئانتـ: تەنگ، شتی زۆرتەسک.
تەسکێتی/teskětî: ئاكتـ: تەنگێتی.
تەسکی/teskî: نچ:[ تەسك+ئی] تەسكایی، تیواری، تیوی.
.
.
.
.
.