1 – تەرپاراو، قسەزان.
2 – زۆربێژ، چەقەسڕۆ، چەقەسوو، دەمەوەر.
دەماودەم/demawdem: ئاكتـ:[ دەم+ ئاو+ دەم] چشتێكە زار بەزار بگێڕ درێتەوە، زاربۆزار، زاروزار.
:: ئەم چیڕۆكە دەماودەم هاتووە.
دەماودەم كەوتن/demawdem kewtin: كتپ: بەسەر ڕووداكەوتن، بەڕووداكەوتن.
دەمایدەم/demaydem: ئاكتـ:[ دەم+ ئای( ؟)+ دەم] دەماودەم.
دەمخاو/demxaw: ئانتـ:[ دەروو][ دەم+ خاو][ ئینگـ: Bradylalia]{ سایكلۆژیا، ل، 11}.
.
زاراوەی دەم لە واتای جیاجیا دا |
بەدەم/be dem: ئانتـ:[ بە+ دەم] شەهتۆت، دەمەوەر، دەم هەراش، بەدەموپل، بەزمان، بەدەمودوو.
بەدەم دادان/bedem dadan: كتپ:[ ڕۆژ] بەربەستكردن، گرتنەوەی ماین لە تاوی غاردانێدا.
شانەزانی دەم/şanezanî dem: نتـ:[ توێ][ شانەزانی+ دەم][ ئینگـ : Oral Histology]
لەدەمەوە دوور/ledemewe dûr: نتـ:[ لە+ دەم+ ئەوە+ دوور] دوور لە دەم.[ ئینگـ : aboral].{ پەزیشکی، ل، 12}.
لەدەمدانەوە/le demdanewe: كتپ:[ لە+ دەم+ دانەوە] نەهێشتن، بەربەستكردن.
نەشتەرگەری دەم/neştergerî dem: ن:[ توێ][ نەشتەرگەری+ دەم][ ئینگـ : Oral Surgery]
نەخۆشییەکانی دەم/nexoşîyekanî dem: ن:[ توێ] [ ئینگـ : Oral Pathology]
نوشداری دەم /nušdarî dem: ن:[ توێ] [ ئینگـ :Oral Medicine]
وێنەگرتنی دەم/wênegirtinî dem: ن:[ توێ] [ ئینگـ : Oral Imaging]
.
.
_____________________
دەم ² /dem: ن:
1 – نووک.
2 – لێو، كەنار.
دەماوەڵ/demaweľ: نتـ:[ شار][ دەم+ ئاوەڵ] كەنارئاو، لێواری ئاوێ{ گیوی، ل، 437}.
دەمەچەقۆ/demeçeqo: ن: نووكەچەقۆ.
دەمەخەنجەر/demexencer: نتـ: نووكەخەنجەر، خەنجەری بێدەسك.
دەمەداس/demedas: نتـ: دم داس، داس دەنووك.{ زاراوە، ل، 11}.
دەمەقەیچی/demeqeyiçî: نتـ: سەرەمقەست.
دەمەگووێزان/demeguwêzan: ن: لێواری گووێزان.
دەمەلیر/demelîr: نتـ:
دەمی تیغ/demî tîẍ: نتـ: زار و لێواری تیغ.
دەمی كلیل/demî kilîl::
دەمی هەرە/demî heře: :
.
.
_____________________
دەم ³ /dem: ن:
1 – زارک، كونی چشت.
2 – [ ئای تی] زارک : لەبەرزەبێژدان. [ ئینگـ : port]{ }
.
.
____________________
دەم 4 /dem: ن:
1 – سەرەتا، هەوەڵ.
2 – كات، وەخت: ئەودەمی، سات، قاس، كات، كێلی.
دەما/dema: ئاكتـ: كاتێكی، وەختەكە.{ هەژار. ل. 326}.
دەمابۆری/demaborî: نتـ: دەمی ڕابردوو.
دەماپاشینێ/dema pašînê: نتـ: دواڕۆژ.
دەماپاشییێ/dema pašîyê: نچ: .
دەماكۆ/demako: ن: كاتێكی.
دەمان/deman: ئاكتـ: وەختان ، زەمان.
دەمانهۆ/demanho: نتـ:[ كباک] ئێستا.
دەماودەم/demawdem: ئاكتـ: وەختاووەخت، جاربەجار، زووزوو، پەیتاپەیتا، دەستبەجێ بەبێ درەنگی.
دەمە/deme: نتـ: ڕۆژی باو وبۆران، تۆف وبارانە.
دەمەكی/demekî: ئاک، كاتی:[ كباک][ كە بەیارمەتی( ەک، ێک)، وە نیشانەی دۆخی تیان(ێ، ی) لە كرمانجیدا] دەمێک.
دەمدەم/demdem: ئان: دەمادەم، دەمبەدەم، ساتبەسات، پەی دەرپەی، هەردەم، یەک لەدوای یەک.
{
دەمدەم كە دەكا زاری پڕ ئازاری بە غونچە
بۆ دەعوەتی ماچی لەبی گۆیا دەمی نادا
}{نالـی}.
دەمدەم ڕۆیشتن/demdem řoyiştin: کتپ:[ دەمدەم+ ڕۆیشتن] تاوتاو ڕۆیشتن.
{
وەسمان حەبەش و حەمەشین و ئەحمەدی حاجی
دەم دەم دەڕۆن وەک سەگ و توولە و تانجی
}{ شێخ ڕەزا}
دەمەدەمی بەیانی/demdemî beyanî: نتـ: سپیدە، شەوەكی، سوزو.
دەمەوبەیانیان/deme û neyaniyan: ئاكتـ: بەیانیان، سبەینان.
دەم دەمی/dem demî:: .
دەمۆكانە/demokane::
دەمێ/demê: ئاكتـ:[ دەم+ ئێ]
1 – وەختێ، كاتێک.
2 – ڕۆژگارێكی دوور.{ هەژار، ل، 328}.
دەمێک/demêk: ئاک، كاتی:[ كباش][ كە بە یارمەتی( ەک، ێک)، وە نیشانەی دۆخی تیان( ێ، ی) لە كرمانجیدا] دەمەكی.
دەمێكە/demêke: ئاكتـ: لەمێژە.
دەمێو/demêw: ئاكتـ: دەمێ.
ئەو دەمەی/ew demey: ن:[ فە] یەمە.
دەمێكی/demêkî: ن: تاوێكی، قاسكی، كاتێكی.
دەمێكی دی/demêkî dî: ن: كاتێكی تر. كێلیكەدن، گاڤا دی.
بەدەمەوەچوون/dem: كتپ: پێوەچوون.
گیادەمی داوە /giya dem dawe: ن: سەری دەرخستووە.
.
.
____________________
دەم 5 /dem: ن: بافت, بهن، بێن، بیست، پیل، تاف، تاڤ، تاو، چاخ _ چاخک، حەل _ هەل، ژووم، گاڤ، گاو، نشک، هەنگام، هندی، هنگی، هنگینی، هنگاڤی، هەنگێ، هەینێ، هەگینێ. : ئەندازەیەک لە كات یان بەشێک لە بەشەكانی سەدەیی جێۆلۆجی.
.
.
___________________
دەم 6 /dem: ن:[ خوار] لەسەر ئاگر هێشتنەوەی بربج و چا بۆ چاك پێگەیشتن.
دەمكێشان/dem kêşan: كتن:[ خوار] پاكیشان (كهـ) دەم كێشانی چا یان چێشت، ڕەنگدانەونی چایە.
دەمدان/demdan: كتپ:[ كباك] بووخاک.
.
.
.
.