جگارە/cigare: ن:[ ئیسپانی: cigar ، cigarette لە سیار : siyar زمانی سەردەمی Mayan ییەوەهاتووە] سیگار، سیغار، جغارە، جگەرە : پارچە كاغەزێكی لوولدراوە یان پێچراوە كە تووتنی خۆشكراو یا ووردكراو دە خۆ دەگرێت، جگەرە دووجۆرە: بەفلتەر و بێفلتەر. درێژی هەر جگەرەیەك نزیكەی 120مم و ئەستوورییەكەی 10 مم. جگەرە نزیكەی 4000 مژاكی جیاواز لە خۆ دەگرێت ، 52 جۆر لەمژاكانە دەبنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە.
جگارەخۆر/cigarexor: نفا:[ جگارە+ خۆر( خواردن)] جگارەكێش.
جگارەفرۆش/cigarefiroš: نفا:[ جگارە+ فرۆش] جغارەفرۆش.
جگارەكێش/cigarekěš: نفا:[ جگارە+ كێش( كێشان)] كەسێك كە جگارە دەكێشێت.
جگارەكێشان/cigarekěšan: كتپ:[ جگارە+ كێشان]
1 – جگەرەخواردن.
2 – دیكۆل، دوكێل. قەلونكێش.
جگارەكێشی/cigarekěšî: نچ: جغارەكێشی.
.
.
.
.
.