جگارە/cigare: ن:[ ئیسپانی: cigar ، cigarette  لە سیار : siyar زمانی سەردەمی Mayan ییەوەهاتووە] سیگار، سیغار، جغارە، جگەرە : پارچە كاغەزێكی لوولدراوە یان پێچراوە كە تووتنی خۆشكراو یا ووردكراو دە خۆ دەگرێت، جگەرە دووجۆرە: بەفلتەر و بێفلتەر. درێژی هەر جگەرەیەك نزیكەی 120مم و ئەستوورییەكەی 10 مم. جگەرە نزیكەی 4000 مژاكی جیاواز لە خۆ دەگرێت ، 52 جۆر لەمژاكانە دەبنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە.

جگارەخۆر/cigarexor: نفا:[ جگارە+ خۆر( خواردن)] جگارەكێش.

جگارەفرۆش/cigarefiroš: نفا:[ جگارە+ فرۆش] جغارەفرۆش.

جگارەكێش/cigarekěš: نفا:[ جگارە+ كێش( كێشان)] كەسێك كە جگارە دەكێشێت.

جگارەكێشان/cigarekěšan: كتپ:[ جگارە+ كێشان]

1 – جگەرەخواردن.

2 – دیكۆل، دوكێل. قەلونكێش.

جگارەكێشی/cigarekěšî: نچ: جغارەكێشی.

.

.

.

.

.