پەتی/petî: ن:[ فیز] خۆڕوو، خووری، ڕەها، ڕووت، خاووس، خواس، كۆت، قووت، كرۆک [ ئینگـ : absolute]
:: پاپەتی : پێپەتی.
پەتیی/petî: نچ:[ پەت+ ئیی] خالیس، ناتێکەلاو، سادە
:: زمانی کوردی پەتیی،
:: ئاوێکە پەتیی.
بۆشە دابەشبوونی پەتی/boše dabeşbûnî petî: نتـ:[ فیز][ بۆش+ ئە+ دابەشبوون+ ی+ پەتی] بۆشەدابەشبوونی ڕەها : ڕێزبوونی ڕاستەقینەی گەردیلەکانی گەردێکە لە بۆشاییدا. [ ئینگـ : absolute configuration]
پلەی گەرمی پەتی/piley germî petî: ن:[ فیز][ پلە+ ی+ گەرمی+ پەتی] پلەی گەرمی ڕەها : پلەی گەرمی بە پێوانەی کەلڤن لەسفری پەتییەوە، کە ئەو پلەیەیە هەموو گەرمە جوڵەیەکی گەردیی تێدادەوەستێت.[ ئینگـ : absolute tempersture]
تایبەتمەندبوونی پەتی/tayibetmendbûnî petî: ن:[ فیز][ کیمیـ][ تایبەتمەندبوون+ ی+ پەتی] تایبەتمەندێتی ڕەها : دیاریکردنی کارای یاریدەدەری ئەنزیمییە، کاریگەرییەکەی بەستراوە بە تەنها کارلێکێکەوە.[ ئینگـ : absolute specificity]
چالاکی پەتی/çalakî petî: نتـ:[ فیز][ چالاک+ ی+ پەتی] چالاکی ڕەها، کاریگەرێتی ڕەها.[ ئینگـ : absolute]
چاوی پەتی/çwî petî: نتـ: چاوی ڕووت.
چری پەتی/çiřî petî: نتـ:[ فیز][ چری+ پەتی] ڕەها [ ئینگـ : absolute density]
شێی پەتی/şêy petî: نتـ:[ فیز][ شێی+ پەتی] لەبۆشاییدا [ ئینگـ : absolute humidity]
ئەلکهولی پەتی/elkihûlî petî: نتـ:[ ئەلکهول+ ی+ پەتی] ئەلکهولی خاوین : ڕێژەی %100 ئیثانۆل) : لەهەندێک کالرڵیکی کیمیاییدابەکاردەهێندرێت. [ ئینگـ : absolute alcohol]
کێشی پەتی/kêşî petî: نتـ:[ فیز][ کێشی+ پەتی] لەبۆشاییدا [ ئینگـ : absolute weight]
یەکەی پەتی/yekey petî: ن:[ فیز][ یەکەی+ پەتی] ڕەها [ ئینگـ : absolute unite]
.
.
___________________________
پەتی/petî: ئان:[ فە] بۆش، بەتاڵ، خاڵی.
.
.
.
.
{
سەرچاوە
زیوار، ل، 15
}