تێكەڵاو/têkeľaw: ئانتـ:[ تێكەڵ+ ئاو] پالۆش(كباك)، تێكچڕژاو: حاڵی هەرشتێكی تێكەڵ و ئاوێتە.

تێكەڵاوبوون/têkeľawbŭn: كتن:[ تێكەڵاو+ بوون]

1 – ئاوێتەبوون.

2 – گەرمبوونی بەین و دۆستایەتی و ئامو شۆی چڕوپڕ.

تێكەڵاوبوونەوە/têkeľawbŭnewe: كتن: دیسانەوە تێكەڵاوبوون.

تێكەڵاوكردن/têkeľawkirdin: كتپ: تێكەڵكردن.  

تێكەڵاوكردنەوە/têkeľawkirdinewe: كتپ: دیسانەوە تێكەڵاوكردن.  

تێكەڵاویی/têkeľawyî: نچ:[ تێكەڵاو+ئیی]

1 – دۆستایەتی، خزمایەتی، هاواڵایەتی: پێوەندیی نزیك و هاموشۆ دەگەڵ كەس و كۆمەڵێك.

2 – ئۆگریی، ئالوودەیی. تێكەڵیی.

.

.

.

.

.