هه‌ڵوه‌شان/heľweşan: كتن:[ ئاب][ هەڵ+ وەشان] ئەڵوەشان( كهـ)، پڤاشتن( کباک)، ڤەرستیای( هـ)، هەڵتەکان، هەلوەشان( کباک)، هەڵپشکاوتن، هڵوەشان : لەیەکبوونەوەی پارچەی شت.[ ئینگـ: abolishment]{ خاڵ، ل، 518}. 

هه‌ڵوه‌شانەوە/heľweşanewe: كتن: بریتییە لە تێکچوونی کارێک. 

هەڵوەشاندن/heľweŝan: کتپ:[ ئاب][ هەڵ+ وەشان]

1 – ئەڵوەشانن( کهـ)،( ئەڵوەشاندن)، هلوەشاندن : لەیەککردنەوەی پارچەی شت.[ ئینگـ: abrogatiing ,nullification ,nullifying]{ گیو، ل، 922}

:: دەست هەڵمەوەشێنە.

2 – بڤەشاندن( کباک)، توواندنەوە، لێکجوێ کردن.

3 – تێکدان، دەست تێوەردان : هەڵدانەوەی جێگای داپۆشراو.

4 – هەڵتەکاندن.

5 – پووچەڵکردن.

هه‌ڵوه‌شاندنەوە/heľweşandinewe: كتپ:[ هەڵوەشاندن+ ئەوە] بریتییە لە تێکدانی کارێک. 

1 – پووچەڵکردنەوە، لابردن، بەتاڵکردنەوە.[ ئینگـ: cancel]

2 – خۆبورادن لە بەڵێن.[ ئینگـ: Abatement]

       چەند وێنای هەڵوەشاندنەوە 

هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامە/heľweşandinewey peyimanname: کتپ:[ ئاب][ هەڵوەشاندنەوە+ ی+ پەیماننامە] پووچەڵ کردنەوە.[ ئینگـ: abrogation of a treaty]]{ شەهاب، ل، 2}.

هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتن/heľweşandinewey  řêkewtin: کتپ:[ ئاب][ هەڵوەشاندنەوە+ ی+ ڕێكەوتن] پووچەڵکردنەوەی ڕێکەوتن.[ ئینگـ : abrogation of agreement]

هەڵوەشاندنەوەی یاسا/heľweŝan: کتپ:[ ماف][ هەڵوەشاندنەوە+ ی+ یاسا][ ئینگـ: Abolish]

هەڵوەشاندی/heľweşandî: ئانفا: تێكدایی، هەڵوەشاندوو( كناو).[ ئینگـ: abolished ,abrogated ,nullified]

هه‌ڵوه‌شانن/heľweşanin: كتپ:[ ئەردە] هەڵوەشاندن. 

هەڵوەشاو/heľweşaw: ئانفا:[ ئاب][ هەڵ+ ويشاو( وەشان)] پووچەڵکراو، بەتاڵکراو( قۆنترات یان پەیمان).[ ئینگـ: null and void]

هەڵوەشاوە/heľweşawe: ئانفا:[ ئاب][ هەڵوەشاو+ ئە].[ ئینگـ: abolishment ,abrogated]

هەڵوەشێنەر/heľweşêner: نفا:[ ئاب][ هەڵوەشاندن+ ئەوە] پووچەڵ کردنەوە.[ ئینگـ: abrogating ,nullifier]

هەڵوەشێنەر/heľweşêner: کتپ:[ هەڵوەش+ ئێنەر]

هەڵوەشێندراو/heľweşêndiraw: کتپ:[ هەڵوەش+ ئێندراو] 

هەڵوەشێنراو/heľweşêniraw: كتپ:[ هەڵوەش+ ئێنراو] تێکدراو.  

هەڵدوەشێنێت/heľdiweşênêt: ف: ڕادکت، تێکددت( باد).[ ئینگـ: abolish ,abrogate ]

هەڵوەشێنی/heľweşênî: نچ:[ هەڵوەشێن+ ئی]

هەڵوەشین/heľweşîn: کتث: پووچاندنەوە، تێكدان، ڕاکردن.[ ئینگـ: abolition , abrogation]

هەڵوەشینیتی/heľweşînîtî: کتپ: نەخاسمە هەڵوەشێنا سەرەتا یان ڕێزکا بەندەتی یێ.[ ئینگـ: abolitionism]{ سەلاح سەعدلا. ل. 3}

هەڵوەشینبار/heľweşînbar: ئانفا:[ ئینگـ: abolishable]{ سەلاح سەعدلا. ل. 3}

.

.

.

.