تێخستن/têxistin: كتپ:[ تێ+ خستن]

1 – تێ ئێخستن، تێهاویشتن، خستنەناو: شتێک دەنێو دەفرێکی قووڵهاویشتن.

2 – تێنان، تیکەری: شتێک دەنێو كۆن یان بۆشاییەک نان.[ ئینگـ: insert]

3 – دەنگدان: دەنگ بەکەسێ کاندین و هەڵبژاردەدان.

4 – تێهاویشتن، هەڵكردن، پێكردن: پێوەنانی ئەو ئامرازانەی کە بەدار یا رەژی کاردەكەن وەک: سەماوەر و سۆبە.

:: دا رۆڵە ئەو سەماوەری تێخە با چایەکی بخۆێنەوە.

5 – تێنان: گان بۆ مەبەستی سووكایەتی یان جنێو.

6 – تۆماركردن( له‌كۆمپیوته‌ردا )[ ئینگـ : enter]

7 – نووسین و تێخستن، خستنه‌ناوی كۆمپیوته‌ر. 

.

.

.

.