بال/bal: ن:[ كناو، ئەردە] بێڵاسن، باڵە : دەستەوانەیەكە كە لە چەرم دروست دەكرێت، بازەوان لە دەستی دەكات بۆ ئەوەی بازەكە برینداری نەكات لە كاتی نیشتنەوەی لە سەردەستی.
.
.
__________________
بال/bal: ئاك:[ كباك] لەكن، لەلا، لجەم، لنك. :: تشتی من لبال تەنە.
بالی گۆشە/baľ: نتـ:[ بال+ ئی+ گۆشە] لای گۆشە.
.
.
____________________
بال/bal: ن:[ واز][ فەر: balle] تۆپی بلیارد.
.
.
___________________
بال/bal: ن:[ ئیتا : ballare] جوولە یان هونەری سەما. ئاهەنگی باڵ، مۆسیقای باڵ، هۆڵی بال.
بالێت/balět: ن:[ فەر : ballet لە ئیتالیەوە : balletto] پەخشێكی دراماتیكی هونەری یە، پێكهاتووەلە سەما(دانس)، میمیك (mimik) ومۆسیقا، پارچەیەك تیاترالی لەم چەشنە هونەرە، هونەر پێشكەش دەكرێت لە ڕووانگەی لەش و لارەوە.
بالێرین/balěrîn: ن:[ ئیتا : ballerina/o] كەسێك كە سەماکەری شێوازی بالێت بێت وەكو پیشە.
.
.
.
.