چەرم ¹ /çerm: ن:[ سانسکریت : चर्मन् ][ ئاڤێستایی : Amvrac: چەرێما: (پێستی گیانلەبەر)][ پهـ : čerm][ لا : corium ] ئایار، پۆس _ پۆست : post، پێستی ماڵاتی بەرزە، پیست : pîst، چەرمی خاو، کەڤل : kevil، کەوڵ.

چەرمچی/çermçî: نتـ: بۆنگچی : كەسێكە كە پێستان دەهەلال دەنێ یان خۆشی دەكات ( دەباغچی).

چەرمخۆشكەر/çermxoşker: نفا: بۆنگچی، چەرمچی: دەباغچیی.

چەرمخۆشەكردن/çermxoşkirdin: کتپ: ئایاركرن( كباك) چەرم خۆشەكردن، پۆست _ پێستە خۆش كردن.

چەرم خۆشكریاگ/çermxoşkiryag: نتـ:[] چەرمی خۆشكراو.

چەرمسازی/çermsazî: نچ:[ چەرم+ سازی]  

چەرمن/çermin: ئان:[ ] دروستكراو لەچەرم.

چەرمیلە/çermîle: ئانتـ:[ چەرم+ ئی+ لە] لەچەرمی دروستكراو.

چەرمین/çermîn: ئانتـ: چشتێكە لەچەرمی دروستكراو.

چەرمینە/çermîne: نتـ:[ئەردە] چەرمین، چشتێكە لە چەرم دروستكرابێت.

چەرمی خۆشكراو/çermî xoşker: نفا: سەتیان، چەرمی خاراو.

چەرمی خۆشنەكراو/çermî xoşineker: نفا: چەرمی خاو.

چەرمی ڕوو/çermî řû: نتـ:[ مجـ][ چەرم+ ی+ ڕوو] پێستی ڕووی مرۆڤ، لێرەدا بە واتای بێشەرم و ڕوو قایم دێت.  

{

چەرمی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نای بڕێ

گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ تا قیامەت نای دڕێ

}{ شێخ ڕەزا} 

چەرمی شاموا/çermî šamo: نتـ: جۆرە چەرمێکی ناسکە کە بەزۆری لە پێستی بزنی شاموا دروست دەکرێت، لێ بەهۆی تێکنۆلۆژیاوە سوود لە پێستی مەریش وەردەگیرێت. ئەم چەرمە ڕووکەشێکی ساف و توانای ھەڵمژینی نایابە، هەر لەبەر هەمان مەبەست بۆ زۆر بەرهەم سوودی لێ وەردەگیرتێت مینا دروست کردنی دەستکێش، پۆشاکی مرۆڤ وەک( پانترۆن، تەنوورەی ژنان، توورەگەی نەرم، جانیا، چاکەت و پاڵتۆ). هەروەها بۆ زۆر مەبەستی پیشەسازیش کەڵکی لێوەردەگیرێت.[ ئینگـ : Chamois leather ].

.

.

___________________________

چەرم²/çerm: ن:

1 – [ ڕەنگ] سپی.

2 – چەور، دهون.

{ تێبـ : ڕەنگە كە بۆ ڕەنگی سپی بەكار هاتبێت، لەبەرئەوەی لە بەز یان چەوری ئاژەڵ ڕەنگی سپییە، یان وێچێندراوە بە ڕەنگی چەوری}.

چەرماوە/çermawe: نتـ: ئاوی سپی چاو.

چەرمایی/çermayî: نچ: سپێتی، سپیایی.

چەرمای چەما/çermayçema: نتـ:[ توێ][ هـ] سپێنەی چاو.

چەرمە/çerme: نتـ:[ ڕەنگ][ هـ][ چەرم+ ئە] سپی.

چەرمەک/çermek: نتـ:[ ڕەنگ][ هـ] سپی.

چەرمەکەرڎەیۆ/çerme ewekerđeyo: کتپ:[ هـ] سپی کردنەوە.

چەرمەکڵێشە/kiľêşeçerme: نتـ:[ ڕەنگ] سپیواش.

چەرمەکڵێشەیی/kiľêşeyîçerme: نتـ:[ ڕەنگ] سپیواش سپی هەڵگەڕان.

چەرمەکی/çermekî: نچ:[ ع : الغشائیة] 

چەرمەڵ ľçerme:  نتـ: سپیكەڵە.

چەرمەڵانە/çermeľane: ئانتـ:[ ئەردە][ چەرمەل+ ئانە] سپیكەڵە، سپیپات. چەرمەڵ.

چەرمەڵە/çermeľe: ئانتـ: سپیكەڵە : چەرمۆڵە.

چەرمەڵی/çermeľî: نتـ:[ هـ] ترێ سپیکە.

چەرمەنیە/çermenîye: ئانتـ:[ هـ] چەرمێنە.

چەرمەنیەوهێڵەی/çermeniye û hêľey: نتـ:[ هـ] سپێنەی هێلكە.

چەرمەنی وهێڵەی/ľeyçermenî uhê: نتـ:[ هـ] سپێنەی هێلكە.

چەرمەی/çermey: کتن:[ هـ] سپێتی.

چەرمگ/çermig: ن:[ ڕەنگ][ فە]

1 – سپی، گەور.

2 – شتی سپی.

چەرمگی/çermig: نچ:[ ئەردە][ چەرمگ+ ئی] سپیەتی، سپێتی، گەوری.

چەرمگی بێخ ناخوون/çermigî bêx naxûn: نتـ: سپیاتی بن نینۆك.

چەرمگی چاو/çermigî çaw: نتـ: چەرمای چەما، سپێنەی چاو، چەرمینەی چاو.

چەرمگی چەرموو/çermigî çermû: ن:[ ڕەنگ][ زەن، جا] چەرمای چەما، سپێنەی چاو، چەرمینەی چاو.

چەرمگی ناوچاو/çermigî nawçaw: نتـ: سپیایی نێوچاوانی ئەسپ.

چەرمۆك/çermok: ن: پارچە چەرمێكە دەكلكەتەشی دەخەن.

چەرمۆ بییەی/çermo bîyey: کتن:[ هـ] سپی بوونەوە : چەرمە ئەوە بییەی.

چەرمۆ کریای/çermo kiryay: کتپ:[ هـ] سپی کرانەوە : چەرمە ئەوە کریای.

چەرمۆ کەرڎەی/çermo kerđey: کتن:[ هـ] سپی کردنەوە : چەرمە ئەوە کەرڎەی.

چەرمۆڵە/çermoľe: ئانتـ: سپیکەڵانە.

چەرمۆڵەیی/çermoľe: ئانتـ: سپیکەڵانەیی.

چەرمو/çermû: ن:[ ڕەنگ] سپی.

چەرموگ/çermûg: ن:[ ڕەنگ] چەرمگ، سپی.

چەرموو/çermû: ن:[ڕەنگ][ زەن، جا] سپی.

چەرمێنە/çermêne: نتـ:[ ئەردە] سپێنەی چاو، سپێنەی هێلكە.

چەرمی/çermî: ن:[ ڕەنگ]

1 – سپی، گەور.

2 – چەوری.

چەرمیگ/çermîg: نتـ:[ ڕەنگ] سپی.

چەرمیڵە/çermîľe: نتـ: چەرمەڵە، سپیكەڵە.

چەرمینەی چەم/çermîney çem: نتـ: سپێنەی چاو.

.

تەوەنە چەرمەڵی/tewene çermeľî: نتـ:[ هـ][ تەوەن+ ئە+ چەرمەڵی] بەردەسپیکەڵانە.

تەوەنە چەرمی/tewene çermî: نتـ:[ هـ][ تەوەن+ ئە+ چەرمەڵی] بەردەسپی.

.

.

.

.