بەردەرگا/berderga: نتـ:[ بەر+ دەرگا] ئاستانە _ ئاسانە، بەرماڵ، پێشخانوو.
ئاسانە، ئاستانە، بەردەرگا، بەرماڵ، پێشخانوو، سەدەرانە.
:: منداڵینە بڕۆنە دەرێ لەبەردەرگا بۆ خۆتان یاری بکەن.
بەردەرگانە/berdergane: نتـ: ئاستانە، بێلانێ، پێشدەرگانە : پارەیە لەبەردەم ماڵی بووکێ لەزاوا دەسێندرێت، تادەرگای لێ بکەنەوە.
.
.
.
.