بەر¹/ber: ن:[ پهـ : بەر، ئاڤێستا : arap: پەرە][ لە زمانی ئینگیزیدا وەك Para, far, from , away out, diffirent from لێکدەدرێتەوە][ لە زمانی فارسی نوێ وەك پیش یان لە زمانی کوردی ئێستادا وەك پێش ]{ کانگا، ل، 318}

1 – ئیروو، پیت، بەرەكەت، بڕشت، ڕێژەوە، ڕێژنە.

2 – بووم، بەروبووم، كەڵک، مشە، زۆڕیی.

:: بەر و بۆمت ئەمساڵ چۆن بوو ؟.

3 – گیا و گوڵ و سەوزی پێگەیشتوو.

:: ئەو ساڵ سێ بەرمان كەوەر بڕیوەتەوە.

:: بەری وێنجە كەی دەدروونەوە.

4 – [ كباك، زا] بەرگ، پۆشین، لەخۆكردن. یان پارچەیەكە دەگیرێتەوە بە بەریكاڵادا لە دییوی ناوەوە.

:: كەواكەم دەبەردا بوو. بەری پالتۆكەم ئاوڕیشمی دەستكردە.

5 – [ كباك] بەرد، كوچک، تەوەن.

6 – بەرک : گوللەی چەكی ئاگرین.

7 – ئاسەر : كەواكەت بەری هەیە یان بێبەرە.

8 – پانایی كوتاڵ.

9 – توانا، توانایی، توانست، ووزە.

10 – سنگ گوڵمێخ.

بەراوێتە/berawěte: ئان:[ بەر+ ئاوێتە] بەرئاوێتە، بەراوێژتوو، بەرهاویشتە. 

بەرئاوێتن/berawětin: كتن:[ بەر+ ئاوێتن( هاوێشتن)] فڕێدانی ئاولەمە بەمردووی، دەرهاویشتنی پزو بە مردووی.

بەرانی/beranî: نچ: كباك:[ بەر+ ئانی] داری بەری.

بەرتەر/berter: ئاك:[ كهـ، زەن][ بەر+ تەر] پێشتر، پێشووتر، بەرووتر. پلەی دووەم لە بەراووردكردن.

بەرترین/bertirîn: ئاك: بەرتەرین، پێشترین.

:: پلەی سێیەهەم بۆ بەراووردی باڵا

بەرخستن/berxistin: كتن:[ بەر+ خستن] كەوتاندنی ئاولەمە لەبەر قورسای یان كەوتن.

بەردار/berdar: ئانتـ:[ بەر+ دار] درەخت یان سەوزایی یەكە بەری ببێت.

بەردار/berdar: نتـ:[ بەر+ دار]

1 – بەبەر. پڕبەر، خاوەنبەر، 

2 – پرسوود. 

3 – باردار، سکپڕ، تۆلدار، دووگیان.

بەرداربوون/berd: کتن:[ بەردار+ بوون] بەهەمداربوون.

بەردارکردن/berd: کتپ:[ کباک][ بەردار+ کردن] بەلیاندن، هەڵگرتن

:: خودابەردارنیە.

بەردان/berdan: كتن:[ بەر+ دان]

1 – گەیشتن و پێگەیشتنی میوە و بەری داروگیا

:: ئەوساڵ سێوەكانمان چاكیان بەرداوە.

2 – ئازاد و سەبەستكران، بەرەڵا.

بەرداری/berd: نچ: خاوەنداری.

بەرفڕێدان/berfiřědan: كتن:[ بەر+ فڕێ+ دان] بەرئاویتن.

بەرگرتن/bergirtin: كتن:[ بەر+ گرتن]

1 – میوەدانی بەر.

2 – بەندكردن و ژێرچەپۆك بوون. پێش گرتن.

بەرلێخواردن/ber lěxwardin: كتن:[ بەر+لێ+ خواردن] گەیشتنە بەری باغ و كەڵك لێ وەرگرتن.

بەرلێگرتن/ber girtin: كتپ: پێش لێ گرتن.

بەری دەست/berî dest: نتـ: چەپاڵە، لەپی دەست، شەپ، چەمۆڵە.

.

ئەمبەر/ ember: شڕ:[ ئەم+بەر] كەنار، پەڕ، لان :

:: ئەمبەر لەشاری كەركووك بەلای قەڵاوە دەڵێن.  

ئەوبەر/ewber: شڕ:[ ئەو+ بەر] ئەوبەریش بەلای قۆریەوە دەڵێن.

{

من بە ئەمبەرەوە، تۆش بە ئەوبەرەوە

هەردووکمان سووتاین بەبەر خۆرەوە

}{ فۆلکلۆر}

ل بەر/ l ber: ئاكتـ : :: ل بەردەرگڕا.  وەستان.  

لەبەر/leber: ئاكتـ:

لەبەرچوون/leberčǔn: كتن:[ بۆ ئافرەت] لەبارچوون : مردنی منداڵی نێو زگی ژن و هاتنەدەری بە مردوویی.

:: دایكم هەتا ئێستا دوو منداڵی لەبەر چووە.

لەبەرچوونەوە/le berčǔnewe: كتن: لەبارچوونەوە، چی دیكە نەزانی مێینە.

:: مانگاكەمان ێربووە ئیدی لەبەرچۆتەوە.

وەبەر/weber: ئاكتـ: ئامرازی (بەر) لەبەشە دیالێكتی موكری دا لەگەڵ ئامرازی (وە) لێك دەدات وڕێچكە بەرەوشت و كەس پێشان دەدات .:: هاوارمان وەبەرئەو خولای تاك و تەنیاوە.

وەبەرهاتن /weberhatin: كتن: بەردان و پێگەیشتنی دارەبەر بۆ یەكەم جار.

{

با شەو بڕوا سەحەر بێ، باغی گوڵان وە بەر بێ

گەر تۆ مەیلت بەسەر بێ، كافی ئیسلامی ناوە

}{ وەفایی}.

.

.

____________________________

بەر²/ber: ن:[ توێ][ ئاڤێسـ: hnaraWڤەرەنگه. ڤەرەهـ. پهـ : ڤەر]

1 – شەرمەگا، زارەگا، ئام، ئاڵی: بەشوێنی ناسكی مرۆڤ دەگووترێت

:: بەری پیاو

:: بەری ئافرەت.

2 –  بەرۆک، بەروو، سینگ و بەر.

3 – [ مجـ] مەمک.

4 – [ زمان] بۆری سەرپیت.

5 – منداڵی ناومندالدان، پز _ پس، تۆل

:: بزنەكەبەری هاویشت.

6 – ئەزبەر : وانە و هەڵبەست.

7 – پاشگرێكە لە زمانی كوری دەكەوێتە پاش ناوەوە دەیكات بە ناوێكی لێكدراو

:: تووكەبەر، لەبەر.

بۆبەربوون/boberbǔn: كتن: ئەندازە بوونی جل وبەرگ.

:: ئەوكراسە هێند تەنگە بۆ بەرم نابێت.

لەبەر/leber: نتـ:[ لە+ بەر] ئەزبەر. وانە و هەڵبەست.

لەبەربوون/leberbǔn: كتن:

1 – ئەزبەربوون.

2 – پۆشینی لەش، تەن.

لەبەركردن/leberkirdin: كتپ:

1 – ئەزبەركردن، لەیادگرتن.

2 – بەرگ لەبەركردن.

لەبەربڕان/leberbiřan: كتن:[ لە+ بەر+ بڕان] كورتی هێنان.

.

.

_____________________

بەر³/ber: ن:[ كباك]

1 – لا، تەنیشت، پاڵ، دیو، ڕۆخ، سوێ.

:: وەبەرماڵتان چوویم.

:: لەوبەری ڕووبار دوو ژن شوویان دەكرد.

:: فەرموون بەوبەری دا بچنە ژوورێ.

2 – ژێر، خوار، لای خوار

:: لەبەرماڵانەوە هات.

:: لە بەرەوە هات.

3 – [ هـ، زا] پێش (بۆ كات)

:: بەر لە من چوو.

:: لەبەرمنەوەبوو.

:: بەری نیوەڕۆیە : پێشی نێوەڕۆ.

4 – پێش( بۆ شوێن): دەرگا، دەرك، دەری، بەبێڵا، بەرهەیوان.

5 – پێش [ ڕوو] وەك نیسك وایە بەر وپشتی بۆنیە.

6 – بۆ لای، بەرەو ڕووی.

:: بەرەو قوبڵە نوێژ بكە.{ تێبـ: ئامرازی (بەر) ئەو شوێنە پێشان دەدات كە لە پێشی ڕووداوەكە ڕوودەدات وەیان ڕووداوەكە بەرەو ئەو ڕووە دەبات.

:: ئەو ناچار بوو خۆی بخاتە بەربەختی میری گەورەوە.

{

ماڵی دنیا، هەر چونێك بێت دێتەبەر

تێ دەپەرێ، شا و گەدا ئەیبەنە سەر

}{ پیرەمێرد}.

7 – پێش، ڕوو، لا، دێو

:: بەری دەستی

:: ئەو پارچەیە دووبەرە

:: ئەوە بەری جوانییەتی.

8 – ئاستەر

:: بۆ بەرت لەو كەوایە نەداوە ؟

9ئازاد، بەرەڵڵا، بەرهەڵدا.

11 بەرگە.

12 – لەپ.

بەربوون/berbǔn: كتن:[ بەر+ بوون]

1 – ئازادبوون، بەڕەڵڵابوون لەبەند.

:: دوو ڕۆژە لە زیندان بەربووم.

2 – بڵاوەبوون، تەواوبوون لە ئیش و كارێك.

:: كەی لە كار بەردەبن. قوتابیەكان بەربوون.

3 – لەنۆرەدا پێش كەسێكی دیكەبوون.

4 – خۆڕایی بوون، بەڕەڵڵابوون.

5 – ترازان، رەوێن.

بەربوونەوە/berbǔnewe: كتن:

1 – كەوتن، كەوتنەخوار.

:: بەربوومەوە و دەستم شكا.

:: ئەو وەركە نانە بەربۆتەوە هەڵیگرەوە.

2 – شۆربوونەوە.

:: شۆڕەبی لك و پۆی بەربۆوە.

بەردان/berdan: كتپ:

1 – ئازادكردن، بەڕەڵڵاكردن.

:: بولبوولە كەم بەردا.

2 – بڵاوەكردن.

:: جەماعەت بەردراوە تازە تۆ دەچی بۆ نوێژ.

3 – بەڕەڵڵاكردنی بای نێو زگ.

4 – تێبەردان.

{

دوو تاژیم لە رستێدا 

هەر دووكم بەردەدانێ

}{ فۆلكلۆر}.

لەكۆڵ بوونەوە.

:: ئەو نەخۆشییە بەرم نادا.

:: یەخەم بەردە با بڕۆم.

6 – پێش و بەری ڕێگای شتێككردنەوە.

:: ئاوی شیرەكەی بەردە با هەندێك ساردبێت.

7 – دەست لێهەڵگرتن، وازلێهێنان.

:: مامم ژنەكۆنەكەی بەرداو ژنێكی دیكەی هێنا.

:: باغ وبێستانەكەیان بەرداوە.

بەردانەوە/berdanewe: كتن، كتپ:

1 – خستن، كەواندن، فڕێدانی شتێك لەسەرەوە بۆ خوارەوە.

:: ئیستكانەكەی بەرداوە و شكاندی

:: دەسرەی لە پەنجەرەوە بۆ بەرداو.

2 – شۆركردنەوە.

:: ئەختەر كەزیەكانی بەسەر شاندا بەردابۆوە.

بەركەوتن/berkewtin: كتن:

1 – وەبەركەوتن.

2 – گوللە یان شتێكی دیكە وێكەوتن.

{

چاوی بیماری بە وەعدەی تیرەبارانی نیگا 

گفتی دا جەهدێ كەئەی دڵ، بەڵكی تۆشی بەركەوی

}{ مەحوی}.

بەرگرتن/bergirtin: كتن:

1 – پێش بە كەسێك گرتن بۆ شەر، بەرپێگرتن.

2 – پێشی ئازادی و هەڵسووڕانی كەسێك گرتن.

:: بەری ئەو كچە بگرە با هێندە وەدەرنەكەوێت.

3 پێشی هەر شتێك گرتن.

:: بەر ئەو‌ تەلەفیزیۆنەت بۆ گرتووە ؟

:: بەر چاوت گرتووم چ نابینم.

4 – بەرگەگرتن.

:: بەری مستێك ناگرێت.

بەرلەئەوەی/ber le ewey: ئاكتـ: پێش لەوەی.

لەبەربوون/leber bǔn: كتن: لە پێشدابوون.

:: ڕێگایەكی دوورودرێژمان لەبەرە كە دەبێت بیبڕین.

لەبەرحەسانەوە/leberĥesanewe: كتن: حەسانەوە و ئارامی و هێمنایەتی لەژێر چاوەدێری و سایەی كەسێكەوە.

:: پیاو ئەگەر ژنی چاكی هەبێت لەبەری دەحەسێتەوە.

لەبەردانواندن/leberniwandin: كتن: تەسلیم بوون و ملكەچ كردن بۆ ویست و ئەمری كەسێك، سەردانواندن، تەنازولكردن.

لەبەرهەستان/leberhestan: كتن: هەستانەسەر پێی كەسی دانیشتوو لەكاتی پەیدابوونی كەسێكی بەڕێز و گەورە تر.

:: بەرزە پێ بوون لەبەر كەسێك.

وەبەرخستن/weberxistin: كتن: بەشداركردن، وەبەردان.

:: ئەو چاكەش وەبەر چاكەكانی دیكەت دەخەم.

وەبەردان/leberdan: كتن:

1 – بەمەكینە بەسەر كەسێك یان گیاندارێك دا ڕۆیشتن.

:: بە دووچەرخە پشیلەیەكم وەبەردا و كوشتم.

2 – بەسژراكردن، وەبەرخستن

:: كابرای مردوو، وەبەر جنێوان مەدە.

وەبەركەوتن/weberkewtin: كتن:

1 – بەس و پارێك لە شتێك پێگەیشتن، پێبڕان.

:: لەگووشتی قوربانی چمان وەبەرنەكەوت.

2 – چوونە ژێر مەكێنە و ئامرازێكی دیكەوە.

:: منداڵێك وە بەر عاڕەبەی كەڵی كەوت.

3 – تووش بوونی مەسەلە و كار و كارەساتێك بەكۆمەڵ، وەبەرهاتن.

:: ماڵەكەی ئێمەش وەبەر سێڵاو كەوت.

وەبەرهاتن/weberhatin: كتن:

1 – وێكەوتن.

2 – تووشی ئارێشە و نەكورتەیەكی تێكڕایی بوون.

:: خەڵكیان دەگرت و منیش وەبەرهاتم.

کەوتنەبەرخۆر/kewtine berxor: کتن:[ کەوتن+ ئە+ بەر+ خۆر] کۆتەی وەر : ڕزگاربوون.

بەری ئاسمان/berî asman: نتـ: پێشەوەی ئاسمان، ئەو بەرزاییەی كە هەورەكان لێی دەبن.

بەری ئاسمان لێتاریك بوون/berî asman lê tarîk bûn: كتن:[ ئد] زۆرنا هومێدبوون، هیوالێبڕان.

بەری پێ/berî pê: نتـ: بەشی بەبنەوەی پێ، ئەو بەشەی كەتووكی لێنایەت.

بەری پێ چوونە پشتی پێ/berî pê čǔne pištî pê: شڕ:[ ئد] بەچەرمەسەری و كوێرەوەری بژێو پەیژا كردن.    

.

.

____________________

– بەر 4 /ber – : پاشگ:[ ڕیشەی چاووگی بردن]

1 – پاشگرێكە لە زمانی كوردی دا لە ڕەگی چاووگی( بردن)وە هاتووە كە بەر هەر ناوێكەوە یان ئاوەڵناوێکەو نووسا ئەو  دەكات بە ناوی بكەر  

:: ڕەنج + بەر : ڕەنجبەر،

:: فەرمان+ بەر : فەرمانبەر. 

:: ڕەنجبەر

:: بار‌ەبەر

:: دڵبەر

:: میراتبەر

:: پەیامبەر

2 – پاشگرێكە لە زمانی كوردیدا كە دەچێتەسەر هەندێك واژە و پیت و ئامرازی جیاواز و كە ناوی بەر بێت .

:: بەبەر،

:: بێ بەر.

3 – وەرگێر (میرات)

:: بەر، سێ یەك بەرە.

.

.

.

.

.