ئاز¹/az: ن:[ ئا‌ڤێسـ : ئازی،  پهـ : āz ]

1 – سوور و چاو له‌ دوو.

{ تێبـ : به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م وشه ‌یه‌ له‌بیرچووه‌ته‌وه‌ له‌ نێوزمانی ئێستایی کوردی}.

2 – به‌تە‌ماح، چاونه‌زێریی.

3 – چا‌ڤپڕچی، تێرنه‌بی، ئێره‌یی.

ئازمه‌ند/azimend: ئانتـ:[ ئاز+ مه‌ند] ئازناك.

ئازناک/azinak: ئانتـ:[ ئاز+ ناك] ئازمه‌ند، چاوچنۆک.  

ئازوه‌ر/aziv(w)er: ئانتـ:[ پهـ : āzvar][ ئاز+ وه‌ر (‌ڤه‌ر)] ئازمه‌ند.

ئازوبه‌زه‌/azŭbeze: نتـ:[ ئاز+ و+ به‌زه‌] ڕسته‌یه‌که‌ بۆ پاکانه‌کردن له‌ به‌رپرسیارێتی کرده‌وه ‌و ئاکار و گووفته‌ به‌کارده‌هێندرت که‌ یه‌کێک ده‌رباره‌ی که‌سێکی تر کردبێتی و کابرا وه‌های چووبێته‌ مێشکه‌وه.

‌::  ئازوبه‌زه‌ت به ‌ملم ده‌گه‌ر نیازت خراپ بوو بێت له‌دڵت، ئازوبه‌زه‌ت به‌ملم ئه‌گه‌ر شتی وه‌هام له‌ ده‌م ده‌رهاتبێت، ئازوباز.

{ تێبـ:  ئاز : پێداویستی، ئاره‌زوو ( ته‌ماح ) و به‌ز: به‌چه‌ک، تاوان، زوڵم لێ کردن}{زه‌بیحی}.

.

.

___________________________

ئاز²/az: ن:[ سانسـ : ača  :  ئاچا  : خۆراك،  ئاڤێسـ : za  :  ئاز][ كباك] چێشت، ئاش.

{تێبـ: ئه‌م وشه‌ به‌ ته‌نها نه‌ماوه‌ ده‌گه‌ڵ هه‌ندێك ناوی لێكدراوده‌بیندرێت و شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه‌{ نانه‌وازاده‌}

{ ئاز له‌ وشه‌ی ئازووخه‌دا ده‌رده‌که‌وێ، (ئاز) به‌گۆرێنی ده‌نگی ( ز) به‌( ژ ) ئه‌وجا به‌(ش) بووه‌ به‌ ئاش}{ج. نه‌به‌ز}.

:: ئازپێژ، ئازچی.

ئازپێژ/azpěj:  نتـ:[ كباك][ ئاز+ پێژ ( ؟)] ئاشپه‌ز.

ئازپیش/azpîŝ: ن:[ رۆژک][ ئاز+ پیش( پیشان)][ ؟] ئاشپه‌ز، چێشت لێنه‌ر، ئازپێژ، ئازچی.

.

.

____________________________

ئاز³/az: ن:

1 – [ كباک، زا]  ئازا، ڕاست،( ره‌فتار) ساخ.

2 – [ رۆژک، ل، کهـ] هێز، توانا، هه‌ڕه‌ت.

:: ئاز له‌تێی نه‌ماگه.‌

3 -[ كباك، زا] به‌ره‌، پشت.

ئازاییه‌/azayiye: ف:[ كباش، ل] ساغبووه‌وه‌، به‌هێزبووه‌، چاکبووه‌وه‌، چاگبووگ.

ئازپێهاتن/azpěhatin: کتن:[ کهـ] هێزوه‌به‌رهاتنه‌وه‌.

::  نان خاس بخۆ تا ئاز ببێ ئه‌و پێت.

ئازوه‌پێهاوردن/azwepěhawrdin: کتن:[ کهـ] هێزهێنانه‌وه

:‌:  نانه‌گه‌ که‌مێ ئاز هاورده‌وپیمان.

.

.

_______________________________

ئاز4/az: ئان:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}  ئاز، چەتوون، چەتی،  دژڤاردژوار، سەخت.

:: بۆ میوانی خانۆی كورد ده‌چم، به‌لام ڕێگا ئاز وچه‌توونه‌ شاره‌زا نیم….( دمدم . 104).

.

.

.

.

.