دادگا/dadiga: نتـ:[ ماف][ داد+ گا] دادگە، دادگەهـ : مەڵبەندی دادپرسی، دیوانی داد و هاوار و گلەیی پرسین : لە زۆربەی وڵاتاندا سێ ئاست لە دادگا بەدی دەکرێت.

{ دادگای بەرایی ( خواروو)، دادگای تێهەڵچوونەوە، دادگای باڵا }. [ ئینگـ : Court, tribunal ] .    

  جۆرەکانی دادگا

دادگای باڵا/dadigay baľa: نتـ:[ ماف] دادگەی باڵا. [ ئینگـ : Supreme Court].   

دادگای پێداچوونەوە/dadigay pêdačŭnewe: نتـ:[ ماف] دادگەی پێداچوونێ. [ ئینگـ : Court of cassation، Court of appeal].   

دادگای پیشەیی/dadigay pîşeyî: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ی+ پیشەیی] دادگای چارەسەی کێشەی ئیشکەرەکان.[ ئینگـ : Indistrial Tribunal].

دادگای تایبه‌ت/dadigay tayibet: نتـ:[ ماف] تریبوناڵ. [ ئینگـ : Tribunal].   

دادگای خواروو/dadigay xiwarû: نتـ:[ ماف] دادگەی بەرایی : ئەو دادگایەی کە یەکەمینە لە لەخۆگرتنی کێشەیەکی تاوان. [ ئینگـ : Lower court].

دادگای داخراو/dadigay daxiraw: نتـ:[ ماف] ئەو دادگایەیە، کە دادبینییەکەی بە داخراوی دەبێت، واتا نە گوێگر و نە ڕۆژنامەوان و میداکاران بۆیان هەیە ئامادەی دادبینیییەکە بن.  

دادگای سەربازی/dadigay serbazî: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ی+ سەربازی]  دادگەی سەربازی.  

دادگای کارگێڕی/dadigay kargêřî: نتـ:[ ماف][ دادگای+ کارگێڕی][ ئینگـ : Administrative court] .   

دادگای مڵک/dadigay miľk: نتـ:[ ماف] دادگای ده‌وڵه‌ت، دادگای زه‌وی‌وزار.[ ئینگـ‌ : Land tribunal].

دادگای نائاسایی/dadigay na asayî: نتـ:[ ماف][ دادگای+ نا+ ئاسایی] دادگای تایبەت یان دادگەیەکی هەوەسکارییە، لەسەر پەیڕەو و دەستووری یاسایی نەڕوات . [ ئینگـ : Special court، kangaroo court] .   

دادگای نەوجەوانان/dadigay newcewanan: نتـ:[ ماف][ دادگای+ نەوجەوانان] دادگای تایبەت. [ ئینگـ : Juvenile court] .   

دادگای هانابۆبردن/dadigay hababo birdin: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ی+ هانا+ بۆ+ بردن] دادگای هەڵچوونەوە.[ ئینگـ : Appeal Court Cour d’Appel].

دادگای هەرێم/dadigay herêm: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ئی+ هەرێم][ ئینگـ: District court].   

دادگایی/dadigayî: کتپ:[ ماف][ دادگا+ یی] دادپرسی.[ ئینگـ : Proecution].    

دادگایی کردن/dadigayî kirdin: کتپ:[ ماف][ دادگایی+ کردن] .    

دادگایی کردنەوە/dadigayî kirdinewe: کتپ:[ ماف]

دادگایی نەکردن/dadigayî nekirdin: کتپ:[ ماف][ دادگایی+ نە+ کردن][ ئینگـ : Non suit] .    

.

 زاراوەی دادگا لە واتای جودا دا

ئامادەنەبوون لەبەردەم دادگا دا/amadenebûn le berdem dadiga da : شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Non-appearance]. 

ئەندامی دادگای هەرێم/endamî dadigay herêm: نتـ:[ ماف][ دادگا+ ئی+ هەرێم] دادوەر.  [ ئینگـ: District court judge].

بڕیاری دادگا/biřyarî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Judgment]. 

:: چاوەڕێی بڕیاری دادگایە.

پوختەی بڕیاری دادگا/puxitey biřyarî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Summary of the findings].

تانەدان لە دەست بوونی دادگا/tanedan le dest bûnî dadiga: شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Challenge to the competence of the court].

خەرجییەکانی دادگایی کردن/xericîyekanî dadigayî kirdin: شڕ:[ ماف]

دانوستانی دادگا/danustanî dadgie: نتـ:[ ماف][ دانوستان+ ی+ دادگا][ ئینگـ : Hearing ] .

شێوازەکانی دادگایی کردن/šêwazekanî dadigayî kirdin: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Procedure] .  

شێوازەکانی دادگایی کردنی سزایی/šêwazekanî dadigayî kirdinî sizayî: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Penal procedure] .  

شێوازەکانی دادگایی کردنی مەدەنی/šêwazekanî dadigayî kirdinî medenî: کتپ:[ ماف][ شێوازەکان+ ی+ دادگایی+ کردن][ ئینگـ : Civil procedure] .

فەرمانی ئامادەبوون لەبەردەم دادگا دا/fermanî amadebûn le berdem dadiga da : شڕ:[ ماف][ ئینگـ : Summons to appear]. 

لیستەی دادگا/lîstey dadiga: نتـ:[ ماف][ لیستە+ ئی+ دادگا]  تۆماری داوایی( گەلیش، کێشە). [ ئینگـ: Docket]. 

هۆڵی دادگا/hoľî dadgie: نتـ:[ ماف][ هۆڵ+ ی+ دادگا][ ئینگـ : Courtroom] .

هێنان بۆ دادگا/hênan bo dadga: نتـ:[ ماف][ هێنان+ بۆ+ دادگا][ ئینگـ : Fetch] .

.

.

.

.