جەڕ/ceř: ن:[ کەرەستە]
1 – برغو، بورغوو، برغی، پێچ، ڤیدە، جەڕڕە، لووپێچ : بزماری بەپێچ بە بادانی تونددەبێت و دەکرێتەوە.
2 – گیر.
جەڕان/ceřan: کتن: جەڕیاێ ( هـ) : گیرخواردنی چشتێکە لە ناو چشتێکی تردا بەڕەنگێکی وا، کە زۆرگران بێتە دەرەوە.{ بێستوون. ل. 37}
:: فیسار ژن بەمنداڵەوە جەڕاوە.
:: فلان کەس بەمیزەوە جەڕاوە.
جەڕاندن/ceřandin: کتپ: جەڕناێ( هـ)
1 – بەستران، بەستن و شەتەکدانی شتێك.
2 – سفتکردن.
جەڕانن/ceřanin: کتپ:[ ئەردە] جەڕاندن.
جەڕاوە/ceřawe: نفا:[ جەڕان] بەستراوە.
جەڕەبادان/ceřebadan: کتپ:[ جەڕە+ بادان] بەستن و شەتەکدانی چشتێك زۆر بەتوندی.
جەڕبادەر/ceřbader: نفا:[ جەڕ+ بادەر( بادان)] بادەك، پێچبادەر، دەرنەفیز، هاچەر : ئاسنێکی لووت پانی کلکدارە جەڕی پێ بادەدرێت.
: ئامرازێكی ساكارە بۆ توند كردن و شل كردەوەی پێچ و مۆرە كەڵكی لێوەردەگیرێت.
جەڕبادەری ئینگلیزی/ceřbaderî înglîzî: نتـ:[ جەڕبادەر+ ی+ ئینگلیزی] کلیلی ئینگلیزی.
جەڕدار/ceřdar: ئانتـ:[ فە][ جەڕ+ دار] سەرڕەق، کەللەڕەق، مانگرتوو، لاسار.
جەڕدان/ceřdan: کتن:[ جەڕ+ دان] بادان و بەستن بەتوندی، سفتکردن.
جەڕ و مەنگەنە/ceř û mengene: نتـ:[ جەڕ + و+ مەنگەنە] مەنگەنە : دووتەختەی ئەستووری درێژە لەهەردووک سەرەکانیدا جەڕی پێوەیە پەرتووکی تێدەخرێت و بورغیەکانی تونددەکرێت، تەختەکان دەنیشنەسەر یەکتری و پەرتووکەکە دەق دەگرێت، لەم سەردەمەدا هی باش لە ئاسن دروستدەکرێت بە ئارەوی پێی دەڵێن (مکبس).
.
.
.
.