بانگەشە/bangeşe: نتـ: [ ئاب][ کۆن][ بانگ+ ئەشە ( ع : اشیاء : ئەشیا ( كەرەستە))] بانگی فرۆشیاری کە دەچووە نێو لادێیەکی نوێ وە بۆ ئەوەی کڕیار ئاگادار بکاتەوە. [ ئینگـ : advertise]

:: بانگەشە و چەواشەكاری. 

بانگەشە/bangeşe: نتـ:[ ئاب][ فەرەنسی : reclame : ڕێکلام ] پڕوپاگەندە : جۆرە کۆشش و ھەوڵدانێکە لە ئاگادارکردنەوە و  سەرنجڕاکێشانی کڕیار یان بەکاربەر/ بەکارهێنەر، لەمەڕ زانیاریی پێویست لە لایەن فرۆشیارانی بۆ جۆریی شتومەک و ئەو خزمەتگوزارییەی کە بەکاربەر پێویستی پێیەتی، بۆ ئەوەی بیکرێت. لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، ڕەنگدانەوەی شێوازەکانی بانگەشە لە بواری ڕۆژنامە، گۆڤار، ڕادیۆ، و تەلەفیزیون و سینەما و ئینتەرنێت دەبێندرێت.   

بانگەشە کردن/bangeşe kirdin: کتپ:[ ئاب] پڕوپاگەندەکردن بۆ. 

.

.

.

.